![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/97/Video-Game-Controller-Icon-IDV-green-history.svg/langckb-640px-Video-Game-Controller-Icon-IDV-green-history.svg.png&w=640&q=50)
مۆسیقای کایەی ڤیدیۆیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆسیقای کایەی ڤیدیۆیی ھەریەک لە تراکی دەنگی و مۆسیقای پاشبنەما لەخۆدەگرێت کە بۆ یارییەکی ڤیدیۆیی دروستکراون. ئەم مۆسیقایانە دەتوانن کۆمەڵێک مۆسیقا و مێلۆدی خاو تا پارچە خێراکان لەخۆ بگرن. ئەم مۆسیقایانە بە ئامێر و کەرستەی جۆراوجۆر بۆ ژەنینی گۆرانی ئامادە دەکرێن، کە بەپێی شارەزایی ئاوازدانەر بەکاردێت. پرۆسەی ئامادەکردن و دروستکردنی مۆسیقا بۆ یارییە کۆمپیوتەرییەکان لەگەڵ دروستکردن و دیزاینکردنی یارییەکاندا پێشکەوتووە. بەم شێوەیە یارییە کۆنەکان گۆرانی کۆنتر و سادەتریان ھەبوو کە بە ڕیتمێکی بنەڕەتی پێشکەش دەکران؛ ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا پڕۆسەی دروستکردنی میوزیک بۆ یارییە کۆمپیوتەرییەکان پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک بۆ ئەم مەبەستەش گرووپ و تیمی تایبەتمەند لە بواری دیزاینی مۆسیقای یارییەکاندا بەکاردەھێنرێن. ئەم کەسانە کە بە تایبەتی سەرنجیان لەسەر پرسی دروستکردنی پارچە موزیکەکانە، کۆمەڵێک مۆسیقای باکگراوند و گۆرانی باکگراوند بەپێی پرەنسیپە پیشەیییەکانی نواندنی دەنگی و ھاوئاھەنگی لەگەڵ چیرۆک و پرۆسەی یارییەکەدا دیزاین و جێبەجێی دەکەن.[1]