![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/09/Landbyriver.jpg/640px-Landbyriver.jpg&w=640&q=50)
جیھانی کراوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیھانی کراوە یان جیھانی ئازاد (بە ئینگلیزی: Open World) میکانیکی یاری و زاراوەکانە کە ئاماژەیە بۆ جۆرێک لە دیزاینی فەزا لە یارییەکی ڤیدیۆیی کە ڕێگە بە یاریزان دەدات بە ئازادی لە جیھانێکی مەجازیدا بجوڵێت و ئازادییەکی بەرچاوی ھەبێت لە ھەڵبژاردنی چۆن و کەی ئامانجەکان (ئامانجەکان) تەواو بکات، ئەم جۆرە یارییانە بە پێچەوانەی ئەو یارییانەن کە پێکھاتە و چیرۆکێکی ھێڵییان ھەیە. یارییەکانی وەک گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل و ڕێد دێد نموونەی ئەم جۆرەن.
زانیاریی خێرا جیھانی کراوە, لقی ...
جیھانی کراوە | |
---|---|
![]() | |
لقی | شێوازی کایەکردن |
بابەتی لاوەکی | adventure video game |
دایخە
بە پێچەوانەی ناوەکەیەوە، زۆرێک لە یارییە جیھانییە کراوەکان ھێشتا سنوورداربوونیان ھەیە لە ھەندێک ژینگەی یارییەکاندا، یان بەھۆی سنوورداربوونی دیزاینی یارییەکان یان سنووردارکردنی کاتی، وەک ناوچەی قەدەغەکراو کە وەک بەشێک لە یاریکردنی ناھێڵی یارییەکە جێبەجێ دەکرێن.