ئیبن سینا
پزیشک و فەیلەسووف و شاعیر و زانای ئەستێرەناسی و ماتماتیک (٩٨٠–١٠٣٧) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā، بە لاتینی: Avicenna، بە عەرەبی: ابن سینا، بە فارسی: پورسینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارسی بوو.[2][3][4][5] ناوی تەواوی (ئەبوو عەلی حوسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە، لە ڕۆژاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا (ئوزبەکستانی ئێستا) لە دایکبووە.[6][7] زمانی دایکی ئبین سینا فارسی بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.
ئیبن سینا Pūr Sīnā (پور سینا) Avicenna | |
---|---|
![]() ئیبن سینا | |
لەدایکبوون | ٩٨٠ز ئەفشانا نزیک بوخارا - ئوزبەکستانی ئێستا |
مردن | ١٠٣٧ز ھەمەدان، ئێران |
سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | دارمان، فەلسەفە، لۆجیک، زانستی کەلام (لە ئیسلامدا)، فیزیا، ھۆنراوە، زانست |
شوێنی کار | خۆراسانی گەورە، خەوارزم، جورجان، وڵاتی فارس |
ناسراو بە ھۆی | باوکی دەرمانی مۆدێرن کتێبی چارەسەر (الکتاب الشفاء)، کتێبی یاسا لە پزیشکیدا (القانون فی الطب)باوکی دەرمانی مۆدێرن کتێبی چارەسەر (الکتاب الشفاء)، کتێبی یاسا لە پزیشکیدا (القانون فی الطب) |
کاریگەر بووە بە | قورئان، محەممەد، جەعفەر کوڕی محەممەد سادق، ھیپۆکرات، سوشروتا، چاراکا، ئەرستۆ, گالەن، ئەفلاتوون، ئەفڵاتوونیزمی نوێ, بیرکاری ھیندی، واسل کوڕی عەتا، ئەلکیندی، فارابی، ئەبوبەکر ڕازی، بیرونی، جۆن فیلۆپۆنوس |
کاریگەری بووە لەسەر | بیرونی، غەزالی، عومەر خەییام، فەخرەددین ڕازی، ئیبن توفەیل، ئیبن روشد، شەبابەددین سوھرەوەردی، نەسیرەددینی توسی، ئیبن نەفیس، قوتابخانەی فەلسەفە، ئەلبێرتوس ماگنوس، دونس سکۆتوس، تۆماس ئەکویناس، گیامباتیستا بەنەدیتی، ویلیام ھارڤی، موسا کوڕی مەیمون، ئەبووعوبەید جوزجانی |
تێبینییەکان سەرچاوە لە[1] |
ئیبن سینا، ئەو فارسەی کە تەواوی ژیانی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئێران بەسەربرد، لە بوخارا لەدایکبووە، لەو شوێنەی کە سەرەتایترین خوێندنی تێیدا وەرگرت لە ژێر چاودێری باوکیدا. ھەر لەبەر ئەوەی ماڵی باوکی شوێنێک بوو بۆ چاوپێکەوتنی پیاوە ڕۆشنبیرەکان، ئیبن سینا ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە توانی سوود وەربگرێت لە ھاوڕێیەتی کردنی مامۆستا دەرکەوتووەکانی ڕۆژگاری خۆی. منداڵێکی پێگەیشتوو بوو بە بیرێکی دەگمەنەوە، کە بە درێژایی ژیانی پارێزگاری لێکرد.[8]