ئۆزبەکستان (بە ئۆزبەکی: Oʻzbekiston, Ўзбекистон)[7][8] بە فەرمی کۆماری ئۆزبەکستان (بە ئۆزبەکی: Oʻzbekiston Respublikasi, Ўзбекистон Республикаси) وڵاتێکی دەورەدراو لە ئاسیای ناوەندییە. لەگەڵ پێنج وڵاتی کازاخستان لە باکوور، قرغیزستان لە باکووری ڕۆژھەڵات، تاجیکستان لە باشووری ڕۆژھەڵات، ئەفغانستان لە باشوور و تورکمانستان لە باشووری ڕۆژاواوە ھاوسنوورە. ئۆزبەکستان و لیختنشتاین دوو وڵاتی جیھانن کە خۆیان لەگەڵ ھاوسنوورەکانیان ھیچ کامیان ڕێگایان بە دەریاوە نییە. ئۆزبەکی زمانی فەرمی و زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکەیە، لە کاتێکدا ڕووسی بەشێوەیەکی بەرفراوان قسەی پێدەکرێت و زۆربەی خەڵک تێیدەگەن. ئۆزبەکستان بەشێکی جیھانی تورکە کە لە ڕێکخراوەی دەوڵەتە تورکەکاندا ئەندامە. ئیسلام ئایینی سەرەکیی وڵاتەکەیە و زۆربەی ئۆزبەکستانییەکان لە ئیسلامی سوننە پەیڕەوی دەکەن.[9]

زانیاریی خێرا کۆماری ئۆزبەکستانO‘zbekiston RespublikasiЎзбекистон Республикаси, گەورەترین شار ...
کۆماری ئۆزبەکستان
O‘zbekiston Respublikasi
Ўзбекистон Республикаси
Thumb Thumb
سروود: 
O‘zbekiston Respublikasining Davlat Madhiyasi
Ўзбекистон Республикасининг Давлат Мадҳияси
«سروودی نیشتیمانیی ئۆزبەکستان»
[[File:
Thumb
|250px |center |alt=ھەڵکەوتەی ئۆزبەکستان (سەوز)|ھەڵکەوتەی ئۆزبەکستان (سەوز) ]]
ھەڵکەوتەی ئۆزبەکستان (سەوز)
پایتەختتاشکەند
گەورەترین شار پایتەخت
زمانە فەرمییەکان ئۆزبەکی[1][2]
زمانە ناوچەییەکان قەرەقالپاقی
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٢١)
ناوی هاووڵاتی ئۆزبەکستانی
دەوڵەت کۆماری تاکی سەرۆکایەتیی ژێر دیکتاتۆرییەتێکی دەسەڵاتخواز
 -  سەرۆک کۆمار شەوکەت میرزیایێڤ
 -  سەرۆک وەزیران عەبدوڵڵا ئەریپۆڤ
یاسادانەر ئەنجومەنی باڵا
 -  ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی پیران
 -  ئەنجومەنی خواروو ژووری یاسادانان
مێژوو
 -  دامەزراندنی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆزبەکستان ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٤ 
 -  ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە یەکێتیی سۆڤیەت ١ی ئەیلوولی ١٩٩١ 
 -  دانپێدانرانی فەرمی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ 
 -  دەستووری ئێستا ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٤٤٧،٤٠٠[3] کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥ەم)
١٧٣،٣٤٨ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٤٫٩
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٤ ٣٧،٠٣٠،٨٨٤[4] (٤٠ەم)
 -  چڕی ٨٠٫٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٨ەم)
٢٠٧٫٨کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠٢٤
 -  سەرجەم increase ٤٠١٫٨٣٨ ملیارد دۆلار[5] (٥٧ەم)
 -  سەرانە increase ١٠،٩٣٦ دۆلار[5] (١٢٢ەم)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠٢٤
 -  سەرجەم increase ١٠٤٫٤١ ملیارد دۆلار[6] (٧٠یەم)
 -  سەرانە increase ٢،٦٦٧ دۆلار[5] (١٣٨ەم)
Gini (٢٠١٣) ٣٦٫٧ 
HDI (٢٠٢٢) ٠٫٧٢٧ (١٠٦ەم)
دراو سووم (UZS)
ناوچەی کاتی کاتی ئۆزبەکستان (UTC+٥)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین ڕۆژ/مانگ ساڵc
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .uz
ماڵپەڕ
gov.uz
کۆدی تەلەفۆن +٩٩٨
دایخە

دانیشتووان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئۆزبەکستان ٢٩،٣٢٤،٩٢٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٤٪ی ڕێژەی ژمارەی دانیشتووانی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٥٫٦ ساڵە. ھەروەھا ٣٦٪ی دانیشتووانی وڵاتەکە لە شارەکاندا دەژین.[10]

ئایین

٩٦٪ی دانیشتووانی ئۆزبەکستان پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن (زۆرینە: سوننە و کەمینە: شیعە). ھەروەھا ٢٫٣٪ لە ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات و ١٫٧٪ لە ئایینەکانی تر پەیڕەوی دەکەن.

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.