From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی یان ئۆپەراسیۆنی تەندەربۆڵت ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوانەی دژە تیرۆرستی و ڕزگارکردنی بارمەتان بوو کە لەلایەن ئەفسەرانی ھێزی بەرگری ئیسڕائیلیەوە ئەنجامدرا لە فڕۆکەخانەی ئێنتەبی لە ئوگەندا لە ٤ی تەمووزی ١٩٧٦.[7]
ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە کێشەی عەرەب–ئیسرائیل | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
ئیسرائیل |
بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین خانەکانی شۆڕش ئووگاندا | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
دام شۆمڕۆن یوکیتل ئادەم بێنجامین پێلێد یۆناتان ناتانیاھو (KIA) |
وادی حەداد ویلفرێد بۆس (KIA) عیدی ئەمین | ||||||
ھێز | |||||||
نز.١٠٠ سەربازی لێھاتوو, لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانی |
٧ فڕێنەری فڕۆکە ١٠٠+ سەربازی ئوگەندی | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
١ کوژراو ٥ بریندار |
ڕفێنەران: ٤٥ کوژراو[3] ١١ بۆ ٣٠ فڕۆکە تێکشکێنرا[4] | ||||||
٣ بارمەتە کوژران[5][6] ١٠ بارمەتە برینداربوون |
ھەفتەیەک لەمەوبەر، لە ٢٧ی حوزەیراندا، فڕۆکەیەتی ھێلی ئاسمانی فەڕەنسی بە ٢٨٤ سەرنشینەوە لەلایەن دوو ئەندامی بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین لەژێر فەرمانی وادی حەداد و دوو ئەندامی خانەکانی شۆڕشی ئەڵمانیەوە دەستبەسەرکرا. ڕفێنەران داوای ئازادکردنی ٤٠ فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیشرائیل و ١٣ی تر کە لە زیندانی وڵاتانی تردا دەستەبەرکرابوون ئازادبکرێن لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمەتەکاندا.[8] فڕینی فڕۆکەکە لە تێل ئەڤیڤەوە دەستیپێکرد و بەرەو پاریس دەڕۆشت، بەڵام دواتر ئاراستەکەی بەرەو ئەتینا ڕۆشت لەوێشدا بۆ بەنغازی و دواتر لە ئێنتەبی، فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتی ئوگەندا وەستا. حکومەتی ئوگەندی پاڵپشتی ڕفێنەرانی دەکرد، و دیکتاتۆری وڵاتەکە عیدی ئەمین پێشوازی لە ڕفێنەران کردبوو.[9] دوای ئەوەی گشت بارمەتەکان لە فڕۆکەکە ھێنرانە خوارەوە، ڕفێنەران سەرنشینە ئیشرائیل و نا-ئیسڕائیلیەکانیان کردە دوو بەش و لە ژووری جیاوازدا دایاننان. دوای دوو ڕۆژ لەمە، ١٤٨ بارمەتە کەوا ئیسڕائیلی نەبوون ئازادکران و بردرانەوە پاریس. ٩٤ بارمەتەی ئیسڕائیلیش، لەگەڵ ١٢ لە ئەندامانی ستافی فڕۆکەکە وەک بارمەتە ھێشترانەوە.
ھێزی بەرگری ئیسڕائیل ئۆپەراسیۆنەکەی دەستپێکرد و دەزگای ھەواڵگڕی ئیسڕائیلی مۆساد یارمەتیدەریان بوو لە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی فڕۆکەخانەکە و چۆنیەتی ڕزگارکردنی بارمەتەکان. ئەم ھەنگاوەش دوای ئەوە ھات کە ڕفێبەران ھەڕەشەی کوشتنی بارمەتەکانیان کرد ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرابا.[10] ھێزەکە خۆیشی بۆ بەرپەرچدانەوەی سوپای ئوگەنداش ئامادەکردبوو کەوا پارێزگاریان لە ڕفێنەران دەکرد لە فڕۆکەخانەکەدا.[11]
ئۆپەراسیۆنەکە لە شەودا ئەنجامدرا. ئیسڕائیل ھەڵسا بە گەیاندنی ١٠٠ سەربازی ڕاھێنراو و لەدووری ٤،٠٠٠ کیلۆمەتر لە ئوگەندا داینان. ئۆپەراسیۆنەکە، کە بە یەک ھەفتە پلانەکانی دانرابوون، بە ٩٠ خولەک تەواوکرا. لە ١٠٦ بارمەتەکە، ١٠٢یان بە سەرکەوتوویی ڕزگارکران. دوو لە بارمەتەکان بە ھەڵە کوژران. بارمەتەکەی تر بەناوی دۆرا بلۆک، تەمەنی ٧٤ ساڵ بوو، بەھۆی کێشەیەک لەکاتی قوتدانی خواردنەکەی گەیانرابووە نەخۆشخانە لەلایەن ڕفێنەرانەوە، دوای ئۆپەراسیۆنەکە، لەسەر فەرمانی عیدی ئەمین، ھێزەکانی ئوگەندا چوونە نەخۆشخانەکە و لەوێ کوشتیان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی ئیسڕائیلیەکان. پێنچ سەربازی ئیشرائیلی، لەنێویاندا فەرماندە یۆناتان ناتانیاھو کە برای سەرۆک وەزیرانی ئیشرائیل بێنیامین نێتانیاھوش بوو کوژران.[12] تەواوی ڕفێنەران و ٤٥ سەربازی ئوگەندی کوژران. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، وڵاتی کینیا ھاوکاری ئیسڕائیل بوو، بۆیە ئدی ئەمین فەرمانی بە کۆمەڵکوژی کینیەکان دا کە لەو وڵاتی ئوگەندا نیشتەجێبوون.[13] نزیکەی ٢٤٥ کینی لە وڵاتەکە کوژران و زیاد لە سێ ھەزار کینیش ھەڵاتن.[14]
ئۆپەراسیۆنەکە ناوی سەربازی ئۆپەراسیۆنی تەندەربۆڵتە و ھەندێکجار بە ئۆپەراسیۆنی یۆناتانیش ناودەبردرێ بەھۆی قوربانیەکەی یۆناتان ناتانیاھو.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.