ئاسیا ڕەمەزان ئەنتەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاسیا ڕەمەزان ئەنتەر (١٩٩٧–٢٠١٦) ھەروەھا ناسراو بوو بە ڤیان ئەنتەر یان ڤیان قامیشلۆ ئەندامێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بوو کە بوو بە سیمبولی خەباتی ئازادیخوازانەی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژاڤا و شەڕی دژ بە داعش لە میدیا جیھانییەکاندا.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (شوبات ٢٠٢١) |
زانیاریی خێرا ئاسیا ڕەمەزان ئەنتەر, لەدایکبوون ...
ئاسیا ڕەمەزان ئەنتەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٩٧ قامیشلۆ، سووریا |
مردن | ٣٠ی ئابی ۲۰۱٦ (١٩ ساڵ ژیاوە) مەنبج، سووریا |
دڵسۆزی | خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا |
دایخە
ساڵی ٢٠١٤ و لەتەمەنی ١٦ ساڵی ڤیان پەیوەندی بە ھێزەکانی یەپەژەوە کرد بە ئامانجی شەڕ دژ بە چەکدارانی داعش. دوای ئەوەی وێنەکانی بە ئینتەرنێت و لە جیھاندا بڵاوبوویەوە، ڤیان لە میدیاکانی جیھاندا نازناوی ئەنجلینا جۆولیی کوردی لێنرا بەھۆی وێنا و ڕووخسارییەوە.[1][2][3] ئەم چواندنەی ڤیان بە ئەنجلینا جۆولی ڕەخنەی چەکدارانی دیکەی کوردی بە دوادا ھات کە پێیان وابوو ڤیان دەبێت بۆ خەون و ئامانجەکانی سەرنجی بخرێتە سەر نەک وێنا و ڕووخساری.[4]