ئاشوورییەکان (بە سوریانی: ܐܬܘܪ̈ܝܐ) کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی مەسیحی سامیین کە لە عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران دەژین، ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپادا ھەیە، بەتایبەت سوێد و ئەڵمانیا. ئەندامانی ئەم نەتەوەیە سەر بە چەندین کڵێسای مەسیحی سوریانین، وەک کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سووریا، کڵێسای کاسۆلیکی، کڵێسای کلدانی و کڵێسای ڕۆژھەڵات. ھەروەھا بە زمانی دایکی خۆیان کە سوریانییە جیا دەکرێنەوە کە زمانێکی سامیی باکووری ڕۆژھەڵاتە و وەک یەکێک لە زاراوە ئارامییەکان لە شاری ڕحا سەرچاوەی گرتووە.[1]

زانیاریی خێرا ئاشوورییەکان, لقی ...
ئاشوورییەکان
Thumb
لقیسامییەکان
بەشێکە لەسامییەکان
زمانی زگماکیAssyrian Neo-Aramaic، Northeastern Neo-Aramaic، زمانی ئەکەدی
ئایینمەسیحییەت، Assyrian Church of the East، کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی، کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی، کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا
دانیشتووان١٬٢٣٠٬٠٠٠
دایخە

ئاشوورییەکان لە باشووری کوردستان (دەشتی نەینەوا و پارێزگای دھۆککوردستانی باکوور (ھەکاری و توور)، ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ورمێ) و ڕۆژاوای کوردستان (پارێزگاری حەسیچە). زۆرینەیان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان کۆچیان کردووە، لەوانە ئەمریکای باکوور، شام، ئوسترالیا، ئەورووپا، ڕووسیا و قەوقاز. کۆچەکە بەھۆی ڕووداوەکانی وەک کۆمەڵکوژییەکانی دیاربەکر، کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان (ھاوکات لەگەڵ کۆمەڵکوژی ئەرمەن و یۆنانییەکان) لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی، کۆمەڵکوژی سێمێل لە پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٣٣، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١٩٧٩، سیاسەتەکانی بەعس لە عێراق و سووریا، سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی دەشتی نەینەوا.[2][3][4][5]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.