From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی سوریانی (بە سوریانی: ܠܫܢܐ ܣܘܪܝܝܐ) کە ھەروەھا بە ناوەکانی سوریانیی ئارامی یان سوریانیی کلاسیک دەناسرێت،[6][7] یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی ئارامییە. یەکەمین نیشانەکانی بەکارھێنانی ئەم زمانە لە سەرەتای سەدەی یەکەمی زایینی لە شاری ئێدێسا بینراوە.[8] سوریانی لە درێژەی سەدەی چوارەم ھەتا ھەشتەمی زایینی، یەکێک لە زمانە گرنگە ئەدەبییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا بووە و بەڵگەیەکی زۆر بەم زمانە بوونیان ھەیە.[9] لە ڕاستیدا، وێژەی سوریانی نزیکەی ٩٠٪ لە وێژەی ئارامی پێکدێنێت. سوریانی لە ڕابردوودا لە بەشێکی زۆر لە ڕۆژھەڵاتی نزیک، ئاناتۆلی و ھەرێمی بەحرەین قسەی پێدەکرا.[3][4][10]
سوریانی یان ئاشووری | |
---|---|
ܠܫܢܐ ܣܘܪܝܝܐ Leššānā Suryāyā | |
خوێندنەوە | lɛʃʃɑ:nɑ: surjɑ:jɑ: |
قسەی پێدەکرێ لە | عێراق سووریا لوبنان فەلەستین ئیسرائیل تورکیا ھیندستان (کێرالا) ئێران ئەرمەنستان[1] قوبرس[2] |
ناوچە | جەزیره، ھەرێمی بەحرەین[3][4] |
ژمارەی ئاخێوەران | لە دوای سەدەی چواردەھەمی زایینی، بەھۆی شەڕەکان بەکارھێنانی وەکوو زمانی ناوچەیی ھەتا ئاستێکی بەرز کەم بۆوە[5] |
بنەماڵەی زمان | زمانە ئەفریقائاسیایییەکان
|
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی سوریانی |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | عێراق (کەمینە) |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | بێ ساماندانی فەرمی |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-2 | syc |
ISO 639-3 | syc Classical Syriac |
بڵاوبوونەوەی زمانی سوریانی لە جیھان:
██ زمانی فەرمیی کەمینە ██ بوونی مێژوویی/زمانی مەزھەبی فەرمیی کڵێساکان ██ بوونی بەرچاو لە ناو کۆچبەران | |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
لە پەنا زمانەکانی لاتینی و یۆنانی، سوریانی یەکێک لە سێ زمانی گرنگی زانست و ڕۆژژمێری سەردەمی ھاوچەرخ بوو.[11]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.