پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یان پارێزگای ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە کە لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی پارێزگاکە شاری ورمێیە و لە دوو نەتەوەی سەرەکیی کورد و ئازەربایجانی پێکھاتووە. بەھۆی جیاوازیی پێکھاتەکان، پارێزگاکە وەکوو ھەرێمێکی جێناکۆک دادەنرێت کە لەلایەن کوردەکانەوە وەک بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەلایەن ئازەرییەکانەوە وەک بەشێک لە ئازەربایجانی باشوور ھەژمار دەکرێت. ئەو پارێزگایە لەگەڵ کۆماری نەخچیڤان (ئازەربایجانباکووری کوردستان (تورکیا) و ھەرێمی کوردستان (عێراق) ھاوسنوورە.

زانیاریی خێرا پارێزگای ورمێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا, وڵات ...
پارێزگای ورمێ
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Արևմտյան Ադրբեջան - Azerbaycana Rojava - استان آذربایجان غربی - West Azerbaijan Province - Qərbi Azərbaycan ostanı
Thumb
نەخشەی پارێزگای ورمێ
Thumb
وڵاتئێران
ناوەندورمێ
دەسەڵات
  پارێزگارمحەممەدسادق موعتەمدیان
  ئەنجومەنی شارەزایانعەسگەر دیرباز، عەلیئەکبەر قوڕەیشی، جەواد موجتەھید شەبستەری
ڕووبەر
  سەرجەم٣٧،٤٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە. میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٣٦٠٥ مەتر (١١٬٨٢٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٧٨٥ مەتر (٢٬٥٧٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٣،٢٦٥،٢١٩
  چڕی٨٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
  زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانی و کەڵھوڕیئازەری، ئەرمەنی، ئاشووری
  ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی، یارسان
  ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[1]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەurmia.ir
دایخە
Thumb
پارێزگای ورمێ

مێژوو

کاتی سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[2] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە ڕەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمی پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.

کۆماری کوردستان

لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەممەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی ڕەزاشای پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە ڕۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.

شارستانەکان

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ١٧ شارستان پێکدێت کە بریتین لە:

دابەشکاری و ئامار

پارێزگای ورمێ لە ٢٠ شارستان، ٤٨ شار، ٤٢ ناوچە و ١٤٢ گوندەوار پێکھاتووە. زمانەکانی کوردی (باکووری و ناوەندی) و ئازەربایجانی دوو زمانی سەرەکیی پارێزگان. ئامارەکانی شارستانەکانی پارێزگای ورمێ:[3]

زانیاریی زیاتر ناوی شارستان, ژمارەی دانیشتووان ...
ناوی شارستانژمارەی دانیشتووانڕیزبەندی دانیشتووان لە پارێزگاداڕووبەرڕیزبەندی ڕووبەر لە پارێزگادازمانەکان
ورمێ٩٦٣،٧٣٨١٥،٢٥١٢ئازەربایجانی، کوردیی باکووری و ناوەندی
خۆی٣٥٤،٣٠٩٢٥،٥٦١١ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
بۆکان٢٢٤،٦٢٨۳٢،٥٤١٦کوردیی ناوەندی
میاندواو٢٦٠،٦٢٨٤٢،٢٣٣٩ئازەربایجانی
مەھاباد٢١٥،٥٢٩٥٢،٥٩٢٤کوردیی ناوەندی
سەڵماس١٩٢،٥٩١٦٢،٥٤٤٥ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
پیرانشار١٢٣،٦٣٩٧٢،٢٥٩٨کوردیی ناوەندی
نەغەدە١٢١،٦٠٢٨١،٠٥٠١٤کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
سەردەشت١١١،٥٩٠٩١،٤١١١٢کوردیی ناوەندی
ساینقەڵا٩١،١١٣١٠٢،١٤٤١٠ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
ماکۆ٨٨،٨٦٣١١٤،٣٣٥٣ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
تیکاب٧٨،١٢٢١٢٢،٥٢٣٧ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
شنۆ٧٠،٠٣٠١٣١،١٩٣١٣کوردیی ناوەندی
شەوت٥٢،٥١٩١٤٩٣١١٧ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
چاڵدێران٤٦،٣٩٨١٥١،٩٧٥١١ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
چایپارە٤٣،٢٠٦١٦٩٤٠١٥ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
پۆلدەشت٤٢،٠٧١١٧ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
چواربورج٢٦،٢١٩١٩٢٩٥٢٠ئازەربایجانی
میراوە٢٢،٧٠٠١٩کوردیی ناوەندی
بارووق٢٢،٣٨٥٢٠٩٣٢١٨ئازەربایجانی
دایخە

دانیشتووان

دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ ھەتا ورمێ، کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لە شنۆ ھەتا تیکاب و کوردیی باشووری (کەڵھوڕی) لە شارەکانی تیکاب و ساینقەڵا و ھەروەھا ھەندێکیش لە بۆکان ژیان بەسەر دەبەن. شارستانەکانی بۆکان، مەھاباد، شنۆ، پیرانشار و سەردەشت بەتەواوی لە دانیشتووانی کورد پێکدێن. ئەم پارێزگایە لە کۆنەوە ھەتا ئێستا، پارێزگایەکی کێشەلەسەر لە نێوان کوردەکان و ئازەرییەکانە.[4]

Thumb
نەخشەی نەتەوەکانی پارێزگای ورمێ بەبێ دابەشکاریی شارستانەکان و ناوچەکان██ کورد ██ ئازەری ██ ئاشووری

دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، گۆران، بەریاجی، مڵکاری، زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی ھەوشار.[5] ھۆزە ئازەرییە تورکمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خۆراسانەوە ڕاگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.[6]

بەپێی لێکۆڵینێک لە ساڵی ٢٠١٠ دانیشتووانی پارێزگای ورمێ بە ئەم شێوازەی بوون؛ (ھەر چەند دروستیی ئەم لێکۆڵینە بە چاکی دیار نییە.[7])

زانیاریی زیاتر پێکھاتەکانی پارێزگای ورمێ ...
پێکھاتەکانی پارێزگای ورمێ
پێکھاتەکان ڕێژە لە سەد
کورد
 
٥٠٪
ئازەربایجانی
 
٤٨٪
فارس
 
٠٫٨٪
عەرەب
 
٠٫٢٪
ئەوانەی تر
 
١٪
دایخە

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.