From Wikipedia, the free encyclopedia
گەورک ناوی ھۆزێکی کوردی پارێزگای ورمێیە. دانیشتووانی ئەم ھۆزە لە شارەکانی میراوە، سەردەشت، ڕەبەت، مەھاباد، ورمێ، بۆکان، سەقز، سەڵماس، ناوچەی خۆشناوەتیی ھەولێر و سیوەیل لە سلیمانی دا دەژین. ھۆزێکی مەزنی کوردستان لە سێ بەشی کوردستان لە ئێران، ئێراق و تورکیا بە تایبەت لە مەڵبەندی موکریان لە بەینی سەردەشت و مەھاباد، سەقز، بۆکان ھەتا ورمێ و ھەروەھا لە ھەولێر نیشتەجێن. گەورک کەلشێری یەکێکە لە پەلەکانی ھۆزی بڵباس کە بلباس خۆی یەکێکە لە تیرەکانی ئێلی ڕۆژیکی. ھۆزی بلباس خۆی پێکدێت لە تیرەکانی: مامەش، پیران، سن، کاخدری، عوسمان ئاغایی، گەورک، ئاکۆ، زەرزا و شکاک.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
عەبدوڵڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد ناوی ھۆزی گەورەی کورد گۆران دەباتەوە بۆ وشەی گاور و «گاوران» و سەبارەت بۆ ھۆزی گەورکیش دەڵێ: «ھۆزێک لە مەڵبەندی موکری لە سەردەشت و مەھاباد نیشتەجێن، ئەویش گەورکیان پێ دﻩڵێن؛ ئاخۆ ئەم دوو ناوﻩ خزمن؟ ئەگەر خزمن ئەم ھەموو دﻩشت و کێوانە بۆچی کەوتۆتە نێوانیان؟ پرسێکە وﻩرامی دﻩوێ.
باسێک لە سەر ناسینی پێکھێنان:
لە شارەکانی: ورمێ، سەڵماس، وان، بۆکان، سەقز،میراوە، سەردەشت، مەھاباد، ڕانیە، پیرانشار، دوکان، کۆیە، ھەریر، سلێمانی، شارباژێر، ڕەبەت، نەغەدە.
ناسینی مێژووی ھەر نەتەوەێیک کاریگەریێکی ھەرە مەزنی ھەیە لە سەر جوانتر ناسینی پێکھاتەکانی کۆمەڵایەتی و کلتۆری لە ناو جڤاک و کومەلگەدا. رێزدانان و یێکگرتۆیی، بوێری، ھاودەنگی، لە تایبەتمەندیەکانی ھۆز یا عەشیرەتن. کە پێبەند بوون بە ئەم شتانە ھەوێن و بنەمای ھەست و سۆز و بیری تێکۆشەرانە وئینسانی ولێبردوویی ئەوانە لە پێناو ناسنامە بەخشین بە ئەرک ھەلوێست، خواست و پێویستیە نەتەوەییی کانیان لە سەرەتای مێژووە ھەتاکوو ئێستا بووە. ناسینی مێژو و پێکھاتەکانی ھەر کومەلگایێک ئەرکی سەرشانی ئەندامانی ئەو کۆمەلگایەیە و توێژینەوە لەم ئاستەدا دەتوانی ببێتە ھۆی روون بونەوەی تاکەکان و ھەروەەا ئامرازێکی کاریگەرە بو نوێژندنە وە و پەرەپێدانی مروڤ و چین و پێکھاتەکانی ئەو کومەلەگایە. دوای ئینسان، بنەمالە و خانەدان و ھۆز و عەشیرەتەکان بەرچاوترین و سەرەکی ترین بنەغەکانی پیکھێنەری ئەو کۆملگایەن. جڤاکی کوردستان وەکی نەتەوە و کۆمەلگایەکانی تر بنەما و سەرچاوەی لە چەندین ھۆز و عەشیرەت دروست بووە. یێکێک لەو ھۆزە گەورانە ھۆزی بلباس یان بلباسی کە خۆی پێکدێت لە چەندین عەشیرەتی مەزن و بچووک کە بریتین لەمانە: مامەش، پیران، سن، کاخدری، عثمان آغایی، گەورک، مەنگور، ئاکۆ، زەرزا، شکاک، رەمەک، زودی، بالەک، ڤاسیلی نیکیتین دەبێژی ئەو دەم کە بنەمالەیێک پەرە دەدات و گەورە دەبێت ئێل یا عەشیرەتێک یا لە حالەتێک دا ھۆز پێکدێت.
سەرچاوەی خاندانی گەورک عەشیرەتی گەورک خاوەن خەلکێکی ساکار و سانا بووە و ھاوکات بە ھۆی بەربلاوی لە سێ وەلات دا نەیتوانیوە بە شێوازیکی بەرچاو لە کیشە، روداو و پرۆسە سیاسی و مێژووییەکان رۆلی سەرەکی ھەبێت بەلام لە ھەر یێک لە بەشەکان لە باشوور، ڕۆژھەڵات و باکوور تا رادەیێکی بەرچاو توانیویەتی لە نێوان ھەلسوکەوتی دەسەلات و جەماوەر خۆی نیشان بدات. سەرەتای مێژووی گەورک بەپێی ئەو بەلگە و باسانەی کە ھەن دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان واتا سەردەمی سولتان سولێمان قانونی
لەمەر ئەوەی کە گەورک لە کوێ را ھاتوە و چیە؟ لێکولینەوە کەم کراوە، بەلام دیسان ھێندێک کەس ھەبوون کە لەسەر ئەو بابەتە توێژێنەوەیان کردووە و ھەر وەھا ھێندێک سەرچاوە و نوسەرھەن کە دەتواندرێ لە بابەتەکانی وان کەلک وەرگیرێ. لە کتێبی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەتلیسی دەکوترێ کە گەورکی کەلشێری یێکێکە لە پەلەکانی ھۆزی بلباس و بلباس خۆشی یێکێکە لە تیرەکانی ئێلی ڕۆژیکی. ھۆزی بلباس خۆی پێکدێت لە تیرەکانی: مامەش، پیران، سن، کاخدری، عثمان آغایی، گەورک، ئاکۆ، زەرزا، شکاک، ئەوەی کە لە ناو کتێب و سەرچاوە مێژوویەکان دایە زۆرتر باس لە نێوی کەلشێری دەکات تا کوو گەورک. لە کتێبی شەرەفنامە باس لەوە دەکرێت کە عەشیرەتی گەوری و کەلشێری کە ئەوکات پەلێکن لە ھۆزی گەورەی بلباس و دانیشتووی ناوچەکانی نێوان شاری بیتلیس، باتمان و دیاربەکر دەبن، بە فەرمان و دەستووری سولتان سولەیمانی قانونی پادشای عوسمانی لە سالانی ١٥٤٠ تا ١٦٠٠ زایینی کوچ دەکەن بەرەو جەزیرەو و بۆتان و لە ئەنجام دا بەرەو ناوچەی شارەزوور لە باشووری کوردستان رێدەکەون. لەو سەردەمە دا شارەزوور بە نێوان دوشاری ھەولێر و سلیمانی دەوترا کە ھێندێک کات موسڵ، کەرکووک، ھەولێر یا سلێمانی (قەلاچوالان) دەبوون بە پایتەختی ئەم پارێزگایە. ھوی ئەو کۆچە کێشەی نیوان دەولەتی سەفەوی و عوسمانی دەبێت. بە ھۆی ئەوەی تیرەکانی ھۆزی بلباس جەنگاوەر و بوێر و ئازا دەبن و وەفاداری خۆیان بە سولتان سلێمان سەلماندبوو، سولتان سلێمانی قانونی فەرمانیان پێدەدات بۆ بەرگری کردن لە بەشێک لە سنوورەکانی رۆژھەلاتی عوسمانی بچنە پارێزگای شارەزوور. لە نێوان سالەکانی ١٧٥٠-١٧٠٠ زایینی رەسول بلباس ھاوچەرخ لەگەل تازەدروست بوونی میرنشینی بابان، دەگەل میرزا احمد و قرەعوسمانی کوری و ئایشە رەشی کچی و زینب خانمی خێزانی لە ناوچەی خۆشناوەتی ھەولێر دوای کێشە و ناکۆکی و شەر دەگەل تایفەی احمدآغای شارەزور و تالان بوونیان روو دەکەن بۆ گوندی شیوەکەل لە قەلاچووالان لە ناوچەی سلێمانی کە ئەو دەم ناوەندی حوکمرانی سلێمان پاشای بابان دەبێت. ١. (جێگەی ئاماژەیە ئەمە بێژین ناوچەی خۆشناوەتی دەکەوێتە سنووری نێوان شارەکانی ھەولێر، کۆیە، ڕانیە، سۆران، ھەریر و شەقلاوە).
٢.(جێگەی ئاماژەیە ئەمەش بێژین کە ھێشتا گووندی شیوەکەل دەکەوێتە ناوچەی سیوەیل لە قەزای شارباژێر لە سلێمانی. ناوچەی سیوەیل دەکەوێتە باشووری شاری سەردەشت و باکووری شاری سلێمانی و رۆژھەلاتی شاری دوکان).
رەسول بلباس دەگەل بنەمالەکەی ماوەی چەندسال لە شیوەکەل نیشتەجێ دەبن و خەریکی ژیانی رۆژانەی خۆیان دەبن تاکوو دارودەستەی احمدآغای شارەزور بە شوێنیان دەزانن و لە رێگای کوێخای گوندەکە ھەول دەدەن بە کوشتنی رەسول بلباس و لە ئاکام دا بە شێوازێکی دوور لە رەوشت و ناجوانمێرانە دەیکوژن. دوای ئەو روداوە دلتەزێنە زینب خانمی خێزانی رەسول بلباس بە ھۆی خەم و پەژارەوە کۆچی دوایی دەکات. دوای ئەم کەند و کۆسپانە ئایشەرش و میرزااحمد و قرەعوسمان تۆلەی ئەو غەدرەی لە کوێخای گوند و دار و دەستەی احمدئاغای شارەزوور دەکەنەوە و ئایشەرەش دەکوژرێ.
جوانمێراغا ھەرلە سیوەیل ژیان بەسەر دەبات و لەوێش کۆچی دوایی دەکات و کورێکی دەبێت بە ناوی بایز ناسراو بە بایزآغا. لە زەمانی بایزئاغا دا دیسان کیشە و شەر لە نێوان پاشماوەکانی تایفەی احمدئاغای شارەزوور و گەورک دروست دەبێ بەم جورە کە بایزئاغا دەگەل ٦ کوری بە ناوەکانی عزیزآغا، دەروێش آغا، کاکەاللە آغا، سوارآغا، حسین آغا، محمدآغا کوچ دەکەن و لە رێگای پشدەر و قەندیل دێنە گوندی سیکەنە لە نزیک شاری میراوە کە دەکەوێتە نێوان شارەکانی سەردەشت و پیرانشار کە ئەو دەم ناوەندی عەشیرەتی مەنگووڕ بوە. بە ئیزنی سوفی خدری سیکەنەی گووندی موسالان کە دەکەوێتە باکووری سەردەشت و باشووری رۆژھەلاتی پیرانشار ئاوەدان دەکەنەوە و خەریکی ژیان دەبن. دوای سێ چوار سال کە ئیدی چی دیکە باج و خەراج نادەنە سوفیەکانی سیکەنەی، دەگەلیان تووشی شەر و خوێنرێژی دەبن و بایزاغا دەگەل سوارە، محمد و حسین دەکووژرێن، لە ئاکام دا عزیزاغا، کاک اللە ئاغا، دەروێش ئاغا دەکشێنەوە بەرەو رۆژھەلاتی چۆمی زێی بچووک (کەلوێ) و دێنە زەرگەتەن و جانداران و نوواوێ لە باکووری رۆژھەلاتی سەردەشت و ڕەبەت. دەروێش کۆچ دەکات بۆ ناوچەی سۆما و برادۆست لە نێوان شارەکانی ارومیە (ورمێ) و سەلماس لە نزیک سنووری باکووری کوردستان. دەروێش ئاغا بە ھۆی سەختی و کوێرە وەری و لێھاتوویی کە لە خۆی نیشان دەدات دەبێتەخاوەن خێزان و زەوێ و گەورکی ارومیە و سەلماس پێکدێنێت و ھێندێک کاتیش سەردانی برا و برازایەکانی لەسەردەشت دەدات بەشێک لە گەورکی دەروێش ئاغا بە ھۆی دابەشبوونی سنوورەکان کەوتوونە نزیک شارۆچکەی باشکالا و گۆرپینار لە نزیک شاری وان لە باکووری کوردستان. گەورکی ارومیەو سەلماس خانەدانێکی رێزدار و شکۆمەندن لەم دەوەرە دا. ھەروەکو باسمان کرد کاک اللە و حسن آغا بە شاراوەیی لە زەرگەتان مانەوە، لە ھەژاری و نەداریدا کاک اللە کۆچی دوایی دەکات و کورێکی دەبێ بە ناوی مامەند کە دێت نواوێ ئاوەدان دەکاتەوە و خەریکی دروست کردنی ژیان دەبێت. مامەندئاغا خاوەن ٨ کور دەبێ و کورە گەورەکەی بە ناوی خدرئاغا دێت گوندی پاراستان ئاوەدان دەکاتەوە. خدرئاغا یا خدری ئەوەل باپیرەگەورەی بنەمالەی خزری و موحەممەدیە. عزیزئاغای بابی حسن آغا وەک برایەکەی کاک اللە لە ھژاری دا سەردەنێتەوە. حسن ئاغا تاک وتەنیا دەمێنێتەوە و نێوبانگی ئازایاتی و جوانمێری کە خۆی لە شەرەکانی شارەزوور و کێشەی سیکەنەی دا نیشان دابوو دەگاتە گوێی مەلانەبی سوێناس بابی غەزال کە دەبێتە مەعشوقەی لاس بالەکان لە تایفەی ئەحمەداغای شارەزوور. مەلا نەبی کە کوری نابن و ھەروەھا لە ھەرەشەی عەشیرەتی احمدئاغای شارەزوور دەترسێ یێکێک لە کچەکانی کە دەبێتە خوشکی غەزال دەدات بە حسن آغا و سەروەت و سامانی دەداتە حسن آغا. بەم ھۆیەوە حسن آغا دەبێتە خاوەن دەسەلاتێکی زۆر و ھەدوک بناری گەردەنەی زمزیران کە دەکەوێتە سەررێگای رەبەت –مەھاباد دێتە ژێر دەسەلات وی. دوای ئەم بەسەرھاتانە حسن آغا بە ھۆی ئەوەی لە ناوچەکە نێوبانگی ھەبوو لە لایەن آغامحمدخان قاجار بانگھێشت دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی عەشایری موکریان و ئازەربایجان لە شاری بناو لە نزیک مەراغە و ھەرلەوێ دەسەلاتی سەردەشت و ناوچەکانی دەور وبەری لە پیرانشار تا بۆکان پێدەدرێت. لە زەمانی حسن ئاغا رەبەت، بالان، ھەنداوێ و وتمان ئاوێ و کانی گوێز ملکی ئاغایێکی بلباس بە ناوی خدرآغای سن دەبێت، خدرآغا تەنیا خاوەن کچێکی ژیر و خانم دەبێ بە ناوی مروەت خانم، جارێک حسن آغا میوانی خدرآغا دەبێ و کاتێک چاوی بە مروەت خانم دەکەوێت ئەوینداری دەبێ و پیاوماقولانی ناوچەکە رادەسپێری بو خوازبێنی لە خدرآغا و ئەویش کچەکەی دەداتێ. دوای وەفاتی خدرآغا، حسن آغا بارەگا و مالەکەی دەگوێزیتەوە بۆ رەبەت و لەوێرا سەرپەرستی وەلاتەکە دەکات. لە مەروەت خانم دو کوری دەبن بەناوی رەسول آغا و پیرٶت آغا کە بنەمەلەی رەشیدی، حەمزەیی، عەباسی لە بەرەبابی رەسول آغا و بنەمالەی مامەندی، پیرۆتی و ئەحمەدی لە بەرەبای پیرۆت آغا سەرچاوە دەگرن. جێگای ئاماژەیە کە بزانین بەرەبابی رەسول ئاغا و پیرۆت ئاغا لە ھەردۆ رەگەزی دایک و باب بە ھۆی ئەوەی کە دایکیان کچی خدرآغا دەکەونە ھۆزی بلباس. رەسول ئاغا سێ کوری دەبێ بە ناوەکانی رەشیدئاغای گەورە و حاجی عباس ئاغا و ئەمین آغا. رەشیدآغا پیاویکی خاوەن دیواخان و دلسۆز و دیندار و ئازا بووە و دەگەل حاجی عباس آغا بەشداری شۆرشی شێخ عبیداللە نەھری، شۆرشی حمزئاغای مەنگور لە سەردەمی قاجار و شۆرشی مەلا خەلیل مەنگور لە سەردەمی رەزاشایان کردوە. ھەروە ھا حسن آغا شەش کوری دیکەی دەبن: ١. بە ناوی عوسمان ئاغا کە گەورکی بۆکان و مەھاباد لە بەرەبابی ئەون و عوسمان ئاغا ناوبانگیکی زۆری لە نێو پیاوماقولانی کوردستانی موکریان ھەبوە. ٢. بە ناوی خدرئاغا کە گەورکی سەقز لەوی سەرچاوە دەگرن. ٣. مستەفا ئاغا کە بنەمالەی مەجدی و مەلا حسێن مەجدی دەگەرێنەوە سەروی ٤. حسن آغا دو کوری دیکەی بوون بە ناوی کاک ابراھیم و کاک عبداللە، کە لە بارەی وان دا شارەزایی کەمە بەلام بەشێکی زۆر لە گەورکی بۆکان و مەھاباد دەگەرێنەوە سەر ئەم دوانە. ٥. بایزآغا: تیرەی بایزیدی کە دانیشتووی گووندەکانی رۆژھەلاتی رەبەت وەک شندرە و شەمولە، لە بەرەبای بایزآغا کورە گەورەی حسن آغا و خوشکەزای غەزالی مەلانەبین.
وێرای ئەوەی کە عەشیرەتی گەورک لە تەواوی کوردستان سێ وەلاتی ئێران و تورکیا و ئێراق نیشتەجێیە بەلام بە ھۆی ئەوەی کە بەشی ھەرە زۆری عەشیرەتی گەورک لە کوردستانی ئێران ژیان بەسەر دەبەن، ناوچەی ژێر دەسەلاتی ئەو عەشیرەتە بە ناوچەی گەورک یا گەورکایەتی ناسراوە. لە ڕۆژگاری ئەورۆ دا سنووری دەڤەری گەورکایەتی لە کوردستانی ئێران لە رۆژھەلات رووباری زێی بچووک لە سەردەشت، لە رۆژئاوای شاری بۆکان واتا ناوچەی فەیزوللە بەگی و سەقز و لە باکور، شاری مەھاباد واتا ناوچە مەنگورایەتی (شاری خەلیفان) و لە باشور دەگاتە شاری رەبەت و دەشتی کەلوێ و شاری میراوە و سەردەشت.
شارەکانی میراوە و ڕەبەت و کەنارەکانی رۆژھەلاتی رووباری زێی بچووک بە مالبەند و ناوەندی گەورکایەتی ناو دەبرێن.
١.شاری میراوە ٢.شارستانی سەردەشت٣.شاری ڕەبەت ٤.شارستانی مەھاباد ٥.شارستانی بۆکان ٦.شارستانی ورمێ ٧.شارستانی سەلماس ٨.(شاھپور) پارێزگای کوردستان ٩.شارستانی سەقز ١٠.(ناحیەی میرەدێ و تەموغە)
پارێزگای سلێمانی: ٧. شارستانی دوکان ٨. شارستانی رانیە (شاری چوارقورنە – شاری حاجیاوا) ٩. شارستانی شارباژێر (ناوچەی سیوەیل) پارێزگای ھەولێر: ٩. شارستانی شەقلاوە کوردستانی تورکیا: پارێزگای وان ١١. شارستانی باشکالا و گۆرپینار
شار | وەلات | بەربلاوی |
---|---|---|
وان | کوردستان تورکیا | گورک |
ورمێ | کوردستان ئێران | ناحیە ترگور Tergewwer - و ناحیەی سۆماوبرادۆست:گووندەکانی ھورسین، جوجھی، ممکان، دوبرە، حوسنی، انگمان، تلو، اورسی، ئالەکان، زیندەشت |
سەڵماس | کوردستان ئێران | ناحیەی کوھسار، دھستان شپیران و شناتال -، گووندەکانی کێلە رش، قەسریک، کرۆران، ئەسپی دەرە، برازی، سولینک و سلطانی |
سەردەشت | کوردستان ئێران | ناوچەو شاری ڕەبەت - شاری میراوە بە گشت ناوچەو گووندەکانیەوە |
مەھاباد | کوردستان ئێران | باشوری مھاباد: رێگای سەردەشت - مەھاباد |
بۆکان | کوردستان ئێران | رۆژئاوای بوکان |
سەقز | کوردستان ئێران | ناوچەی گەورک لە رۆژئاوای سەقز |
ھەولێر | کوردستان | ناوچەی خۆشناوەتی |
سلێمانی | کوردستان | گورک ناوچەی سیوەیل |
شار | وەلات | بنەمالەکانی گەورک |
---|---|---|
وان | کوردستان تورکیا | گەورک |
ورمێ | ئێران | مرادی،، کامەرانی، ناصری، روشن قیاس، رۆستەمی، تەمەرزادە، گەورک |
سەڵماس | کوردستان ئێران | گەورک، عیسی زادە زیندشت |
سەردەشت | کوردستان ئێران | رەشیدی - ئیسحاقی - محەممەدزادە - قۆزان - بایزیدی - عەباسی - پیرۆتی -عوسمانی - موحە ممە دیان گە ورک - موحەممەدی - ئەحمەدی -خزری -جەھانگیری- ئیبراھیمزادە- مامەندی |
مەھاباد | کوردستان ئێران | محەممەدپووری - محەممەد زادە - ئیسماعیلی - عەزیزی - موحەممەدی - رەحیمی - گەورک - رەشیدی- ئەحمدی |
بۆکان | کوردستان ئێران | شەھامت - ئیبراھیمی- جەوانمەردی -حەسنی |
سەقز | کوردستان ئێران | خدری - جەوانمەردی - مەحموودی - عەزیزی |
ھەولێر | کوردستان | گەورک (خۆشناو) |
سلێمانی | کوردستان | گەورک (سیوەیل) |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.