ھەریر یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ھەریر ناوەندی قەزای ھەریرە. شارۆچکەی ھەریر لە شاری ھەولێر (٥٧)کم و (١٥٥)کم لە شاری دھۆک دوورە.[٤][٥][٦][٧][٨]
زانیاریی خێرا ھەریر, وڵات ...
دایخە
لە شارۆچکەکەدا کڵێسایەکی (مار یوحەنا) ھەبوو.[٩]
سەبارەت بەناوی (ھەریر) بیروڕای زۆر ھەیە:
- وشەی ھەریر لە وشەی زمانی عەرەبی حەریر(حریر)ەوە وەرگیراوە، بە واتای ئاوریشم.
- ھەندێک کەس پێیان وایە کەوا ناوی (ھەریر) لەوەوە ھاتووە لەبەر ئەوەی (ھەریر) ناوچەیەکی دەشتایی بەپیت و بەرەکەت و زۆر جوان بووە بۆیە ئەو ناوچەیەیان شوبھاندووە بە قوماشی (حەریر) لە جوانیدا.
- لە لای ھەندێکی تر ناوی شارۆچکەیە(ھەریر) پەیوەست دەکرێت بە ڕێگای بەناوبانگی ڕێگای ئاوریشم (طریق الحریر، Silk Road) لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا، بە پێی ئەم بۆچوونە ڕێگای بازرگانی حەریر بە کوردستاندا و بە دەشتی ھەریر دا تێپەڕ بووە.[١٠]
شارۆچکەی ھەریر ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی کەڵەکین.
- لە باشوورەوە شارەدێی باسرمە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی کانیەڕەش.
- لە ڕۆژاواوە گوندی بەرازان.[١١]
- بەپێی نەریتی ئێزیدییەکان، حاکمی (میر)ی ھەریر پیر حسینمەمان (پیر حەسەنی کوڕی مام) بووە، کە یەکێک بووە لە ھاوەڵانی نزیکی شێخ ئادی و بە (پیرە چل پیرە) ناسرابوو. سەرەتا لەگەڵ بیستنی ھەواڵی ھاتنی شێخ ئادی، پیر حسینمەمان لەگەڵ ٧٠٠ سوارەکەیدا شەڕی لەگەڵدا ڕاگەیاند و بڕیاری دەرکردنی دا. بەڵام کاتێک ھاتە لالش و دەروێشەکەی بینی کە ھەمان جلوبەرگی لەبەردایە واتە شێخ ئادی، دوای ئەوە ژیانی دونیای بەجێھێشت و بوو بە شاگردی شێخ ئادی. شوێنی نیشتەجێبوونی پیرمام بوو کە شوێنی نیشتەجێبوونی مەسعوود بارزانی لێیە، پێدەچێت موڵکی باوباپیرانی پیر حەسەنی کوڕی مام بێت ھەروەھا لەوەئەچێت پێشیان وتبێت (پیرمام).[١٢][١٣]
- ھەریر لە سەدەی حەڤدەھەمدا وەک بەشێک لە کوردستان لە لایەن ئەولیا چەلەبی ناوی ھاتووە.[١٤] شارۆچکەکە لە ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن پەنابەرە ئاشوورییەکانەوە ئاوەدانکرایەوە، کە ھەموویان لایەنگری کەنیسەی ڕۆژھەڵات بوون و لە بنەڕەتدا خەڵکی شەمزینان بوون لە پارێزگای حەکاری لە تورکیا، دوای ئەوەی لە دوای جینۆسایدی ئاشوورییەکان لە کەمپی پەنابەران لە بەعقووبە نشتەجێبوون لە جەنگی جیھانیی یەکەم.[١٥]دوای ماوەیەکی کەم کڵێسای مار یوحەنا دروستکرا.
- تا ساڵی ١٩٣٨ ھەریر ٤٨٥ ئاشووری لە ٧٨ بنەماڵەدا نیشتەجێ بوو. شارۆچکەکە وێران کرا و دانیشتووانەکەی لەلایەن میلیشیاکانی لایەنگری حکومەتەوە ئاوارە بوون، لە ساڵی ١٩٦٣دا، لە کاتی جەنگی یەکەمی عێراق-کورددا، کە پێشتر زیاتر لە ٩٠ ماڵی ئاشووری ھەبوون. دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ، کە تێیدا ٣٧ ئاشووری خەڵکی ھەریر بەخاک سپێردرابوون، لەلایەن وەزیری مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستانەوە لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠٦ ڕاگەیەندرا.[١٦]
- دواتر ئۆردوگای زۆرەملێ لە ھەریر لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دامەزرا و زیاتر لە ٣٠٠ خێزانی کوردی ھۆزی بارزانی لە گوندی ئەرگوش کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٨ بە زۆر لەوێ نیشتەجێکران کران.[١٧] لەناو داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، زیاتر لە ھەزار پەرەشوتەری لیوای ١٧٣ی ئاسمانی ئەمریکا لە ٢٦ی ئازار لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دواکەوتنی باکوور لە فڕۆکەخانەی ھەریر لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەریرەوە نیشتنەوە.[١٨]
- شارۆچکەی ھەریر لە ساڵی ١٩٥٣ دا بووەتە ناوەندی ناحیەی ھەریر، بەر لەو مێژووە لە گوندی باتاس بوو.
- لە سەرەتاوە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای ڕەواندز بووە، دواترخراوەتە سەر قەزای شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر.
- کەوتووەتە سەرڕێگای ستراتیژی ومێژوویی ھاملتۆن.
- عەلی ھەریری شاعیری ناوداروکلاسیکی کورد خەڵکی ئەم دەڤەرەی ھەریرە ھەرچەندە ژێدەرەکانی مێژووی ئەدەبی کوردی ڕای جیاوازیان ھەیە لەبارەی ئەم شاعیرە کلاسکییەی کورد. گۆڕەکەشی لە ناو سەنتەری شارۆچکەی ھەریرە.
- پایتەختی میرنشینی سۆران بووە لە سەردەمی قەڵەمڕەوی خانزادی سۆران. لە سەروبەندی داگیرکاری ئیمبراتۆری عوسمانییەکان. بەپێی ژێدەرە دیرۆکییەکان خانزادی میری سۆران لە ساڵی(١٦١٧) دەسەڵاتی گرتووەتە دەست لەم میرنشینە نزیکەی (٢٢)ساڵ حوکمڕانی کردووە تاکو ساڵی (١٦٣٩)ز.[١٩]
- تاکوئێستاشوێنەواری قەڵای خانزادی سۆران لە سەرچیای بەنی ھەریر ماوە.
- یەکەم قوتابخانە لە ساڵی (١٩٢٣)لەم شارۆچکەیەدا دامەزراوە لە باتاس کە تاکوئێستاش قوتابیان تێیدادرێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن.
- لەم دەڤەرەدا بۆماوەی (٣٥)ساڵ مەسیحی و ئیسلام پێکەوە ژیاون لە ساڵی (١٩٢٨)تاکو ساڵی (١٩٦٣).
- پاتریارک ماردنخا کەلە ساڵی ١٩٣٥لەگوندی دەربەندۆک سەربەناحییەی ھەریر لەدایکبووە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری جیھانی وڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوولە ساڵی ٢٠١٥ لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد خەڵکی ھەریرە لە مەسیحییەکانی ئەم دەڤەرە بووە.
- لە ساڵی ١٩٧٩ کارگەی قوتوبەند و کارگەی مافووری دەستکرد لەم ناحیەیە دامەزراون لەلایەن حکوومەتی ئەوسای عێراق.
- ساڵی ١٩٨٠فرۆکەخانەی ھەریر لەلایەن حکوومەتی عێراق سەردەمی بەعسی ڕووخاوو دروستکراوە لە پرۆسەی ئازادی عێراق لە سالی ٢٠٠٣ ھێزەکانی ئەمریکا لەم فرۆکەخانەیە دابەزین.
- بە پێی بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٥\٢\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای ھەریر لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی ھەریر و ناحیەی باسرمە لە قەزای شەقڵاوە.[٢٠]
ھەریر دەڤەرێکی کشتوکاڵییە و دەشتێکی بەرفراوانی ھەیە کەبە دەشتی ھەریروباتاس ناسراوە، زێی گەورە بە سنووری جوگرافی ئەم قەزایەدا تێپەڕدەبێت کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئاوە، بایە خێکی زۆری ھەیە بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە دەڤەرەکەدا.
- عەلی حەریری (١٤٢٥–١٤٩٥)، شاعیری کورد.
- فرانسۆ ھەریری (١٩٣٧-٢٠٠١)، سیاسەتمەداری ئاشووری.
- فەوزی ھەریری (لەدایکبووی ١٩٥٨)، سیاسەتمەداری ئاشووری.
Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
Hamza, Ahmed Y. (2020). "A Contemporary Political History of the Kurds in Iran". In Mehmet Gurses; David Romano; Michael M. Gunter (eds.). The Kurds in the Middle East: Enduring Problems and New Dynamics. Lexington Books. pp. 207–228.
Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
Sadiq, Ibrahim (2021). Origins of the Kurdish Genocide: Nation Building and Genocide as a Civilizing and De-Civilizing Process. Lexington Books.
Shareef, Mohammed (2014). The United States, Iraq and the Kurds: Shock, Awe and Aftermath. Routledge.