ھۆزێکی کوردی لە باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
بارزان کۆنفدراسیۆنێکە بریتییە لە یەکگرتنی نێوان ٧ ھۆزی کوردستان، پێکھاتوون لە ھۆزەکانی: مزووری باڵا، شێروانی، دۆلەمەری، بەڕۆژی، نزاری، ھەرکی، گەردی.
ئەم ھۆزانە دانیشتووی ناوچەکانی باکووری پارێزگای ھەولێرن لە سەرەتای سەدەی ٢٠ لەلایەن شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزانی کران بە یەک کۆنفدراسیۆن لە پێناو ئامانجی نەتەوەیی دا ھەموویان بڕیاڕیان دا لە دەوری شێخ عەبدولسەلام کوببنەوە. زۆرجار ئەم کۆنفیدراسۆنە بە عەشیرەت ناو دەبرێت بەڵام ئەمە بۆچوونێکی ھەڵەیە بەڵکو کۆنفیدراسیۆنی بارزان ھاوپەیمانییەتییە و زیادتر لە ١٢٥ ساڵە لە نێوان ٧ ھۆز پێکھێنراوە ناویان لە ناوی گوندی بارزان سەر بە ھۆزی بەڕۆژی وەرگیراوە و نازناویان بارزانی-یە و بە جامانەی سوور کە لەگەڵ جلی کوردی لەسەردەکرێت دەناسرێنەوە.[١][٢][٣]
ھاونیشتیمانییانی کۆنفیدراسیۆنی دەڤەری بارزان لە نێوان ١٥٠٫٠٠٠ بۆ ١٧٥٫٠٠٠ کەسدایە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.