یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان [1] بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە ھەڵھێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە.
بە زمانی مۆدێرن، یاساکە ئەمەیە:-
ھەر ھەرژەی نوقتەیییەک [2] ھەر بارستی نوقتەیییەکی تر لە رێگای ھێزێکەوە کە دەکەوێتە درێژایی ئەو ھێڵە کە دوو نوقتەکە پێکەوە دەلکێنێت، ڕادەکێشێت. ھێزەکە ڕاستەوخۆ ھاورێژەیە لەگەڵ بەرھەمی لێکدانی دوو بارستکە و بەپێچەوانەوە ھاورێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا:
- ،
کە تێیدا:
- F گەورەیی ھێزی ڕاکێشانی نێوان دوو بارستکەیە،
- G نەگۆڕی ڕاکێشانە،
- m١ بارستی نوقتەی یەکەمە،
- m٢ بارستی نوقتەی دووھەمە، وە
- r مەودای نێوانی دوو نوقتەکەیە.
پەراوێزەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.