![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a8/Final_Champions_League_2014_Real_Madrid_-_Atl%25C3%25A9tico_de_Madrid_%252814081181609%2529.jpg/640px-Final_Champions_League_2014_Real_Madrid_-_Atl%25C3%25A9tico_de_Madrid_%252814081181609%2529.jpg&w=640&q=50)
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ ، وەرزی ٥٩ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٢ بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی یانەکانی پاڵەوانی ئەوروپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا .[1]
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣–١٤ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | پورتوگال |
جێ | ئیستادیۆ دا لوز |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥ |
کاتی ڕوودان | ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ |
یانە بەشداربووەکان | ئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
ناوبژیوان | Björn Kuipers |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | Diego Godín، سێرجیۆ ڕامۆس، گارێس بەیل، مارسێلۆ ڤیێرا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ |
یارییەکە ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە یاریگای ئیستادیۆ دا لوز لە شاری لیسبۆنە لە پورتوگال لە نێوان یانەی ڕیاڵ مەدریدی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەچوو. ئەمە پێنجەمین یاریی کۆتایی بوو کە دوو تیپیی هەمان کۆمەڵە بگەن بەیەک،هەروەها دووەم یاریی کۆتایی بوو کە دوو یانەی ئیسپانی و یەکەم یاریی کۆتاییی دوویانەی هەمان شاربوو کە ڕووبە ڕووی یەکبنەوە. ڕیال مەدرید دوای کاتی زیادکراو یارییەکەی بە ئەنجامی٤-١ بردەوە، گۆڵەکانی لە ڕێگای گاریس بەیڵ و مارسێلۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمارکران، ئەمەش دوای ئەوەی لە خولەکی ٩٣دا بە سەری سێرجیۆ ڕامۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە پاش گۆڵەکەی دیێگۆ گۆدینی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گێمی یەکەمدا . بەم ئەنجامە یانەی ڕیال مەدرید نازناوی ١٠هەمین بەدەستهێنا .[2][3]