From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵۆ بریتییە لە کۆمەڵێک پەلەوەری ڕاوچی لە تیرەی ھەڵۆیان (Accipitridae لە تۆرەمەی Falconiformes).
ھەڵۆ | |
---|---|
ھەڵۆی سەرسپی | |
Scientific classification | |
Kingdom: | |
Phylum: | |
Class: | |
Order: | شەھێنان |
Family: | |
نزیک بە ٦٠ جۆر باڵندەی ڕاوکەر ھەن کە بە ھەڵۆ دەناسرێن و زۆربەیان خۆماڵی ئەوراسیا و ئەفریقان. پێوەرێکی ڕوون بۆ جیاوازی و ناسینەوەی ھەڵۆکان لە دیکەی پەلەوەرەکانی تیرەی ھەڵۆیان نییە، بەڵام بەگشتی ھەڵۆکان لەوانی تر گەورەترن (بێجگە لە داڵاش)، لاقیان گەورەتر و پتەوترە، دەنووکیان گەورە و خوار و باڵەکانیان پانترە. ھەموو ھەڵۆکان بە ڕۆژ ڕاو دەکەن، چاویان تیژە و بەرزەفڕن.
ھەڵۆکان بە بۆنەی بەھێزییەوە لە زۆربەی کلتوورەکان وەک دروشم و نیشانەی شەڕ و شایەتی دەناسرێن. وێنە و پەیکەری ئەم باڵندانە لە سەر زۆر دراو و بینای مێژوویی دەبینرێ و زۆرێک لە وڵاتان، ڕێکخراوە و پارتەکانی جیھان وێنەی ھەڵۆیان وەک دروشم ھەڵبژاردووە.
ھەڵۆکان لە باری توێکاری و تایبەتمەندی فڕین لە داڵاشەکان دەچن، بەڵام سەریان پێچەوانەی داڵاشەکان بە پەڕ داپۆشراوە. ھەڵۆکان شێوەی شمقاڕەکانیش دەدەن، بەڵام گەورەترن و نێوان باڵەکانیشیان نەختێک درێژترە. جیاوازییەکی تری ھەڵۆکان لەگەڵ ئەم دوو خزمەدا لە شێوەی بژیوییاندایە، ھەڵۆکان زۆرتر نێچیری زیندوو دەگرن، بەڵام داڵاش و شمقارەکان لە کەلاک دەخۆن.[1]
ھەڵۆی نیکوباری باشووری، بچووکترین ھەڵۆیە کە تەنیا ٤٥٠ گ و ٤٠ سم دەبێ و خۆماڵی دوورگەکانی نیکوبارە. ھەڵۆی دەریایی ستەلێر بە کێشی ٦٬٧ کیلۆگرەم و ھەڵۆی فلیپینی بە درێژی یەک میتر لە پاڵ ھەڵۆی دووسپی و ھەڵۆی ھارپی گەورەترین جۆری ھەڵۆکانن.
بۆ ھەڵۆ ئەم ناوانەش لە زمانی کوردیدا بە کار دێت:
ھەڵۆکان تەنیا یەک ھاوسەر لە ژیاندا ھەڵدەبژێرن. ھێلانە لەشوێنێکی زۆر بەرز، بە تووڵ و شووڵی دار چێ دەکەن و ھەموو ساڵێک دەگەڕێنەوە سەری، بە جۆرێ کە جیقنە و پاڵ، ساڵ لەگەڵ ساڵ، لە سەر یەک کەڵەکە دەبێ و بڕێجار تا ٥٠٠ کیلۆگرەم و تا ٣ مەتر گەورە دەبێ. گەورەترین ھێلانەی ناسراو ھی دوو ھەڵۆی سەرسپی لە فلوریدای ئەمریکایە کە ٦٬١ میتر قووڵی، ٢٬٩ میتر پانی و کێشێکی سەیروسەمەر، واتە ٢٬٧٢٢ کگی ھەیە.[2]
ھەڵۆکان لە شوێنی بێقڕەدا ھێلانە دروست دەکەن و شەش تا ھەشت حەفتە لە سەر ھێلکەکانیان کڕ دەکەون. زۆربەی ھەڵۆکان دوو ھێلکە دەکەن، کە تەنیا یەکیان دەمێنێتەوە. جووچکە ھەڵۆ بە شێنەیی گەشە دەکا و لە سێ یا چوار ساڵیدا شێوەی گەورەکان دەدا.
بڕێ لە جۆرەکانی ھەڵۆ، بە جەستەی گەوەرە و ھێزی فرەوە، لە ترۆپکی ھیرەمی بژیوی گیانەوەراندا جێ دەگرن. ھەڵۆی پەڕکوور و ھەڵۆی تانجدار دەتوانن ئاژەڵی ٣٠ کیلۆگرەمی ڕاو کەن و بخۆن.[3]
جۆرە بەناوبانگەکانی ھەڵۆ:[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.