ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژداردەی تۆپی پێی نەمسا (بە ئینگلیزی: Austria national football team) نوێنەرایەتی وڵاتی نەمسا دەکات لە پاڵاوانێتییەکانی تۆپی پێی نێودەڵەتی، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نەمساوە سەرپەرشتی دەکردێت.[1] یەکێتی تۆپی پێی نەمسا لە سالی ١٩٠٤ دامەزراوە و یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٤ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەجارستان ئەنجام دا بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.[2] حەوت جار بەشداری جامی جیھانی کردووە یەکەم بەشداری لە ١٩٣٠ بوو. باشترین ئەنجام لەم پاڵاوانێتییە بەدەستی ھێنابێت لە جامی جیھانی ١٩٥٤ بوو کاتێک توانی پلەی سێیەم بەدەست بھێنێت . سێ جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای کردووە (٢٠٠٨، ٢٠١٦، ٢٠٢٠).[3]