From Wikipedia, the free encyclopedia
Page داڕێژە:Infobox election/styles.css has no content.Page داڕێژە:Infobox/styles-images.css has no content.
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو زۆرترین دەنگیان بەدەستھێنا، خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یتورکیا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ بە بەشداریی ئەو دوو کاندیدایە بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەچوو و تیایدا ئەردۆغان بە ڕێژەی زیاتر لە ٥٠٪ی دەنگەكان، بۆ پێنج ساڵی تر كرایەوە بە سەرۆك کۆماری توركیا.[1] لەم ھەڵبژاردنەدا ڕێژەی بەشداریكردن گەیشتە ٨٨٫٤٨٪ كە بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن لە مێژووی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی ناوینە.
لە وەڵامی ئەو هەواڵە نافەرمیانەی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە، ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچێت". ئەمە لە کاتێکدایە کە وادەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لە ١٨ی حوزەیران دیاریکرابوو، بەڵام ئەردۆغان نزیکەی مانگ و نیوێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە پارتی داد و گەشەپێدان پێی خۆشە زووتر ئەو هەڵبژاردنانە ئەنجام بدات. [2]
لە خولی یەکەمدا هیچ کام لە کاندیدەکان زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکان بەدەست نەهێنا و خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە ٢٨ی ئایار بە کێبڕکێی نێوان ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو بەڕێوەچوو و تیایدا ئەردۆغان دیسان بۆ پێنج ساڵی تر هەڵبژێررایەوە.
شەش کەس کاندیدبوونی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ڕاگەیاند.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.