ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەم، سێشەممە بەکۆتا هات. ھەڵبژاردنەکە ٥٩مین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو لە مێژووی وڵاتەکە. ھەڵبژاردنە بەرایییەکانیش لە نێوان شوبات بۆ ئابی ٢٠٢٠ ئەنجامدران. پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە بەشێوەی ھەڵبژاردنی ناراستەوخۆ دەبێت، کە تێیدا دەنگدەران سەرەتا کاندیدێکی حیزبەکەیان ھەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکایەتی دوای ئەوەش کاندیدی ناوبراو جێگرێک ھەڵدەبژێرێت و نوێنەرایەتی حیزبەکە دەکەن لە ھەڵبژاردنەکەدا.

زانیاریی خێرا 538 members of the Electoral College 270 دەنگی ئێلێکتۆرال دەنگ پێویستە بۆ بردنەوە, دیاریکراو ...
ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی
سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ویلایەتە یەکگرتووەکان
→ ٢٠١٦
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ٢٠٢٤ ←

538 members of the Electoral College
270 دەنگی ئێلێکتۆرال دەنگ پێویستە بۆ بردنەوە
Opinion polls
  Thumb Thumb
دیاریکراو دۆناڵد ترامپ جۆی بایدن
پارت حیزبی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) حیزبی دیموکرات (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ویلایەت/پارێزگای نیشتەجێبوو فلۆریدا[kurdish-alpha 1] دێلاوێر
ھاوکاری دیاریکراو مایک پێنس کامڵا هاریس

Thumb
نەخشەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە وەریگیراوە لە سەرژمێری 2010 Census

سەرۆکی پێش ھەڵبژاردن

دۆناڵد ترامپ
حیزبی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)

سەرۆکی ھەڵبژێردراو

جۆو بایدن
پارتی دیموکرات

دایخە

دۆناڵد ترەمپ، کە ٤٥ەمین و سەرۆکی ئێستایە، توانی بە ئاسانی و بەبێ ھیچ ڕکابەرییەکی نێو حیزبەکەی وەک کاندیدی کۆمارییەکان بمێنێتەوە لەپاڵ جێگرەکەی مایک پێنس.[2] لەوکاتەی جێگری سەرۆکی پێشوو، جۆ بایدن، توانی بەسەر بێرنی ساندەرس سەرکەوێت دوای ڕکابەرییەکی سەختی ھەردوو کاندیدەکە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا، بایدن ڕایگەیاند کە کامڵا هاریس وەک جێگری خۆی دەستنیشان کردووە، کە بەمەش ھاریس بووە یەکەمین ئەمریکی-ئەفریقی و ئەمریکی-ئاسیایی کە بەشداربێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە.[kurdish-alpha 2] هەروەها بووە سێهەمین ژن لەدوای هەریەک لە جێرالدینۆ فێرارۆ لە ١٩٨٤ و سارا پالین لە ٢٠٠٨ کە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک بپاڵێورێت.[3] بەدەر لە هەردوو کاندیدە سەرەکیەکە، هەریەک لە جۆ جۆرگنسن لەسەر حیزبی لیبرالی و هاوی هاوکینس لەسەر حیزبی سەوز ڕکابەریان دەکرد. لە یەکێک لە چاوەڕوانەکراوترین کاندیدەکان بریتی بوو لە هونەرمەند کانیێ وێست کەوا لەسەر لیستی "لەدایکبوون" کەوا خۆی دایمەزراندبوو خۆی کاندید کرد. ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە کە تیایدا هەردوو کاندیدەکە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوە بوو.

بایدن و هاریس بوونە سەرۆک و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دوابەدوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکە و لە ٢٠ی کانوونی دووەم ٢٠٢١ سوێندی سەرۆکایەتی دەخۆن. بایدن دەبێتە دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکی، بەوپێیەی لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی تەمەنی دەبێتە ٧٨ ساڵ و دەبێتە یەکەمین پاڵێوراو لەوەتەی بیڵ کلینتن کە شکست بە سەرۆکێکی دەستبەکاربوو بهێنێت، پێشتر کلینتن شکستی بە جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش هێنا لە هەڵبژاردنی ١٩٩٢دا. هەروەها بووە یەکەمین کاسۆلیکی ڕۆمانی دوای جۆن ئێف. کێنەدی لەساڵی ١٩٦٠ کە ببێتە سەرۆک، و کامڵا هاریسیش بووە یەکەمین ژن و یەکەمین کەسیش کە ڕەچەڵەکی ئەوڕوپی نەبێت وەک جێگری سەرۆک خزمەت بکات.

باکگراوەند

ڕێکارەکان

ماددەی دوو لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێت بۆ ئەوەی کەسێک ببێتە سەرۆکی وڵات، پێویستە هاوڵاتیەکی ڕەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بێت، تەمەنی بەلای کەمەوە ٣٥ ساڵ بێت و بەلای کەمەوە ١٤ ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشتەجێ بووبێت. کاندیدانی سەرۆکایەتی بەزۆری لەڕێگەی دوو حیزبە سەرەکیەکەی وڵاتەوە دەبن. هەر حیزبەو لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی کانیدەکانیان دیاری دەکەن کە بە هەڵبژاردنی سەرەتایی ناودەبرێت. لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان دەنگدەران دەنگ دەدەن لەپێناو دیاریکردنی کاندیدەکانی حیزبەکانیان. دوای ئەوەی کاندیدی حیزبەکە دیاریکرا، ئەو کاندیدە جێگرێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت (تەنها لە حیزبی لیبراڵی نەبێت کە جێگرەکەش لەڕێگەی دەنگدانەوە دیاری دەکرێت).

هەڵبژاردنی گشتی لە مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوە دەچێت. دەنگدەران بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەنگ دەدەن کە تیایدا هەر دەنگدەرێک کە دەنگ دەکات لەسەر ئاستی ویلایەتەکەی خۆی دەنگ دەدات و کامە کاندید زۆرترین دەنگ بهێنێت لە ویلایەتێک سەرجەم کورسیەکانی ئەم ویلایەتە دەباتەوە، ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و تێکساس و فلۆریدا زۆرترین کورسیان بۆ داندراوە و هەر کاندیدێکیش دەبێت ٢٧٠ کورسی بهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی وڵات. ئەگەر هیچ کاندیدێک نەگەیشت بە ٢٧٠ دەنگەکە، ئەوکات ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆک هەڵدەبژێرێت لەنێوان ئەو سێ کاندیدەی زۆرترین دەنگ دەهێنێت، لەوکاتەی ئەنجومەنی پیران جێگری سەرۆک هەڵدەژێرێت لەنێوان دوو کاندیدی یەکەم. هەڵبژاردنەکە هاوشانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نێوێنەران و پیران بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دەکرێت کاندیدێک زۆرترین دەنگ بهێنێت و بدۆڕێت، بەوپێیەی براوە بە کورسیەکان دیاری دەکرێت نەک دەنگدان، وەک چۆن لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روویدا، کاتێک هیلاری کلینتن ٥ ملیۆن دەنگی زیاتر هێنا لە ترامپ، بەڵام ترامپ ژمارەی کورسیەکانی زیاتر بوو.

دیمۆگرافیا

تەمەنی دەنگدەران لەنێوان ١٨ بۆ ٤٥ ساڵە بەزۆری، لەم نێوەندەدا ٪٧٠ی دەنگەکان کەسانی سپی پێست و ٪٣٠ کەسانی ڕەشپێست و سوورپێست و هتد دەبن.

راپۆرتێک دەریدەخات کە گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیای دەنگدەرانی هەڵبژاردەی ٢٠١٦ دەکرێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ هەبێت. ئەمەریکیە ئەفریقیەکان، هیسپانی، ئاسیایی و کەمینەکانی دیکە زیاتر بەشدار دەبن بە بەراورد بەوەی ٢٠٢٠. ژمارەی دەنگدەرانی هیسپانی بە ٦٠٠ هەزار دەنگدەر زیادی کردووە. نەوەی زێد، کە ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە کە دوای ١٩٩٦ لەدایکبوونە، دوو ئەوەندەی هەڵبژاردنی ڕابردوو زیاد دەکات لەسەر ئاستی دەنگدەران.

دەنگدەرانی لاو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦دا یەکجار کەم بوون، بەڵام لەکاتی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی دیموکراتەکاندا، دەنگدەرانی لاو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکرد و دەنگیان بە بێرنی ساندەرس دا، کە ئەمەش نیشانەیەک بوو بۆ زیادبوونی دەنگدەرانی گەنج لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ـدا.

هەڵبژاردنە هاوشانەکانی تر

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، هاوشانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەران بەڕێوە دەچێت.

کاندیدان و حیزبەکانیان

حیزبی کۆماری

کۆماریەکان هەرزوو ڕایگەناند کەوا نایانەوێت هیچ کاندیدێک ڕکابەری ترامپ بکات بۆ نوێنەرایەتیکردنی حیزبەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، بەڵام کۆمەڵێک کاندیدیش هەوڵی خۆیاندا بۆ ڕکابەریکردنی ترامپ.[4]

ڕکابەری ترامپ بیڵ وێڵد بوو،[5][6] دوای ماوەیەکی کەم کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەکەدا ڕاگەیاند.[7]

دوای ئەویش ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران جۆ واڵش ڕاگەیاند کە نیازی خۆ کاندیدکردنی هەیە لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩دا.[8] لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی حیزبی کۆماری لە ئیلینۆی، واڵش تەنها ٪١ی دەنگەکانی بدەستهێنا و دوای ئەمەش ڕاگەیاند: "هیچ کەسێک ناتوانێت ترامپ لە حیزبی کۆماری ببەزێنێت، لەبەرئەوەی تەواوی حیزبەکەمان بە کوێرایی دوای کەوتوون".[9] لەدوای واڵش لە ٩ی سێپتێمبەری ٢٠١٩، پارێزگاری پێشووی کارۆلینای باشوور، ماڕک سانفۆرد کاندیبوونی خۆی ڕاگەیاند بۆ ڕکابەریکردنی ترەمپ.[10] سانفۆرد دوای تەنها ٦٥ ڕۆژ لە هەڵبژارنەکەدا کشایەوە دوای ئەوەی لایەنگرانی حیزبەکەی پشتگیری خۆیان بۆ دووپات نەکردەوە.[11] لەکۆتاییدا و بەشێوەیەکی فەرمی ترامپ لە ١٧ی مارسی ٢٠٢٠ وەک کاندیدی حیزبی کۆماری دیاریکرا.

زانیاریی زیاتر کاندیدانی حیزبی کۆماری بۆ ٢٠٢٠, دۆناڵد ترامپ ...
Thumb
کاندیدانی حیزبی کۆماری بۆ ٢٠٢٠
دۆناڵد ترامپ مایک پێنس
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
Thumb
Thumb
45th
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
(2017–present)
48th
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
(2017–بەردەوامە)
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان
Thumb
دایخە

حیزبی دیموکرات

ڕکابەریەکان بۆ حیزبی دیموکرات تەواو جیاواز بوون و زیاتر ل ١٠ کاندید خۆیان بۆ نوێنەرایەتیکردنی حیزبی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا پاڵاوتبوو، بەڵام تاکە دوو کاندید کەوا تا کۆتاییەکان لە ڕکابەریەکی بەهێزدابوون بریتی بوون لە بێرنی ساندەرس و جۆ بایدن، کە دواتر بێرنی کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و پشتگیری جۆ بایدنی کرد. دوای ئەوەش بایدن کامڵا هاریسی وەک جێگری خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەستنیشانکرد.

زانیاریی زیاتر کاندیدانی حیزبی دیموکرات بۆ ٢٠٢٠, جۆ بایدن ...
Thumb
کاندیدانی حیزبی دیموکرات بۆ ٢٠٢٠
جۆ بایدن کامڵا هاریس
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
Thumb
Thumb
47th
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
(2009–2017)
ئەندامی ئەنجومەن
لە کالیفۆرنیاوە
(2017–بەردەوامە)
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان
Thumb
دایخە

حیزبی لیبڕاڵی

زانیاریی زیاتر پەڕگە:LPF-torch-logo (cropped).pngکاندیدانی حیزبی لیبراڵی بۆ ٢٠٢٠, جۆ جۆرگنسن ...
پەڕگە:LPF-torch-logo (cropped).png
کاندیدانی حیزبی لیبراڵی بۆ ٢٠٢٠
جۆ جۆرگنسن سپایک کۆهێن
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
Thumb
Thumb
مامۆستا لە زانکۆی کلێمسن بازرگان
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان
Thumb
دایخە

حیزبی سەوز

زانیاریی زیاتر کاندیدانی حیزبی سەوز بۆ ٢٠٢٠, هاوی هاوکینز ...
Thumb
کاندیدانی حیزبی سەوز بۆ ٢٠٢٠
هاوی هاوکینز ئانجێڵا واکەر
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
Thumb
Thumb
دامەزرێنەری حیزبی سەوزی ئەمەریکا ATU Local 998 پارێزەر
(2011–2013)
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان
Thumb
دایخە

بانگەشەی کاندیدان

ئەو کێشانەی زۆرترین باس و خواستیان لەسەربوو لە بانگەشەی ترامپ و بایدندا بریتی بوون لە گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ کە بەهۆیەوە ٢٣٠ هەزار هاوڵاتی ئەمەریکی مردن، کوشتنی جۆرج فلۆید، مردنی دادوەری باڵا ڕوس بەیدەر گینسبێرگ و پڕکردنەوەی شوێنەکەی بە ئەیمی کۆنی بارێت، سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانان و دوژمنانیان، لەگەڵ هەوڵەکانی تڕەمپ بۆ پووچەڵکردنەوەی "ئۆباماکەیر" لەوکاتەی بایدن بەڵێنی درێژەپێدانی پێدەدا.

دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی

Thumb
Case Western Reserve University
Case Western Reserve University
University of Utah
University of Utah
Belmont University
Belmont University
شوێنی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠

لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩دا، کۆمیتەی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند لە پاییزی ٢٠٢٠دا، سێ دیبەیتی جیاواز بۆ سەرۆکەکان و دانەیەکیش بۆ جێگری سەرۆکەکان ئەنجام دەدرێت. یەکەمین دیبەیت لە ٢٩ سێپتێمبەر لە زانکۆی کەیس وێستەرن ریزێرز بە خانەخوێی کریس واڵاس بەڕێوەچوو. زۆرینەی چاودێرانی سیاسی جۆ بایدنیان بە براوەی دیبەیتی یەکەم لە قەڵەمدا و کەمینەشیان بە یەکسانبوون.

یەکێک لە دیارترین گفتوگۆکانی بریتی بوو لەوکاتەی کە سەرۆک ترامپ ڕەتیکردەوە ئیدانەی گروپی فاشیست و نازی پڕاود بۆیز بکات. دیبەیتەکە بە دیبەیتێکی خراپ لە قەڵەمدرا بەهۆی قسەبڕنەکانی بەردەوامی تڕەمپ، هەربۆیەش کۆمیتەی دیبەیتەکان ڕاگەیاند بۆ دیبەیتەکانی داهاتوو شێوازی بێدەنگکردنی بڵندگۆکان بەکاردەهێنێت بۆ پێدانی کاتی یەکسان بە هەردوو کاندید.

دیبەیتی جێگرەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لە زانکۆی یوتا ئەنجامدرا. چاودێران ئەنجامی دیبەیتەکەیان بە یەکسانبوون لە قەڵەمدا. یەکێک لەو دیمەنانەی بووە جێگای باسی میدیاکان ئەوکاتە بوو کە مێشێک بۆ ماوەی دوو خولەک لەسەر سەری جێگری سەرۆک مایک پێنس نیشتەوە.

دیبەیتی دووەمیش هەڵوەشایەوە دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ تووشی کۆرۆنا هات و ڕەتیکردەوە بەشداری دیبەیتی سەرهێل بکات.

دیبەیتی سێیەم لە ٢یی ئۆکتۆبەر لە زانکۆی بێلمۆنت لە ناشڤیل،تێنەسی بەڕێوەچوو. گۆڕانکاریەکان لە یاساکانی دیبەیت وایکرد دیبەیتێکی هێمانەتر بەڕووەبچێت. هەرچەندە بایدن بە براوەی دیبەیتەکە لە قەڵەمدرا، زۆربەی چاودێران ئەوەیان خستە ڕوو کە دیبەیتەکە کاریگەری لەسەر بڕیاری دەنگدەران ناکات.

ئەنجامەکان

شەوی هەڵبژاردن

Thumb
دەنگدەرێک لەکاتی هەڵبژاردنی کاندیدەکەی لە دواناوەندی رووزەڤێڵت لە ئایۆوا.

شەوی هەڵبژاردن، ٣ی تشرینی دووەم، بەبێ هەبوونی براوەیەک بەکۆتا هات، بەوپێیەی دەنگەکانی ویلایەتەکان یەکجار نزیک بوون و ملیۆنان دەنگ نەژمێردرابوون کەوا نیوەیان لە ویلایەتە گرینگەکان بوون. کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی، جۆ بایدن وتارێکی دا کە داوای لە لایەنگرانی کرد بە ئارامی بمێنمەوە بەوپێیەی دەنگەکان ژماردنیان ماوە و هەمووانی دڵنیا کردەوە کە بەڕێوەیە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکە. دوای دوو کاتژمێر، ترامپ وتارێکی دا و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە و ڕایگەیاند لە حاڵەتی نەوەستانی ژماردنی دەنگەکان، سکاڵا تۆماردەکات و دۆسیەکەی دەباتە دادگای باڵای ئەمەریکا. ئەم لێدوانانەی ترامپ بە هەوڵێکی نیازخراپ لە قەڵەمدرا لەلایەن لایەنگرانی حیزبی دیموکرات، بەوپێیەی زۆربەی ئەو دەنگانەی بە پۆستە دراون تا دوای شەوی هەڵبژاردن ژماردنیان تەواو نابێت و زۆربەشیان کە بەرژەوەندی جۆ بایدن بوون.

بە گشتی لە رۆژی یەکەمدا، بایدن توانی دەنگی ویلایەتە پێشبینکراوەکان بەدەست بهێنێت و هیچ ویلایەتێکی کۆماری نەباتەوە، لەوکاتەی ترامپ زۆر باشتر لەوەی ئامارەکان پێشبینیەکان دەکرد دەنگی زیاتر هێنا و بەشێوەیەکی کاتی لە بەشێک لە ویلایەتە دیموکراتەکانی وەک میشیگن پێشەنگ بوو.

دوای ڕۆژی ھەڵبژاردن

ئێوارەی ٤ی تشرینی دووەم، ئەسۆسییەیتد پرێس بڵاویکردەوە کە بایدن ٢٦٤ کورسی بەدەستھێناوە و تەنھا ٦ دەنگی ماوە بۆ بردنەوەی ھەڵبژاردنەکەو ھەریەک لە ویلایەتەکانی پەنسلڤەینیا، کارۆلینای باکوور، جۆرجیا و نێڤێداش ھێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە بەپێیەی دەنگەکانیان لە ژماردندان. ئەنجامەکانی ئەم ویلایەتانە درەنگ کەوتن بەھۆی ئەو دەنگانەی لەڕێگەی پۆستەوە ناردرابوون. لە پەنسلڤەینیا ژماردنی دەنگەکان تا شەوی ھەڵبژاردن دەستیپێنەکرد، ترامپ ڕاگەیاند ویلایەتەکەی بردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی ملیۆنان دەنگ مابوو بژمێردرێن. بەدەر لەم پەنسلڤەینیا، ترامپ سەرکەوتنی لە ویلایەتەکانی کارۆلینای باکوور و جۆرجیاش ڕاگەیاند کە لەوێش دەنگدان تەواو نەبوو. دوای چەند کاتژمێرێک، فۆکس نیوز ڕایگەیاند کە بایدن ویلایەتی ئاریزۆنای بردووەتەوە و دوای ئەوەش ئەسۆسییەیتد پرێسیش ھەمان ھەواڵی بڵاوکردەوە، بەڵام ھەندێ کەناڵی دیکەی ڕاگەیاندنی وەک سی ئێن ئێن و ئێن بی سی ڕایانگەیاند جارێ ژمارەکان لێک نزیکن و ویلایەتەکە یەکلایی نەبووەتەوە.

لەوکاتەی ژماردنی دەنگەکان بەردەوام بوون، تیمی ترامپ ڕایانگەیاند کە دەنگەکانی ویلایەتی ویسکانسن دەبێت بژمێردرێنەوە و داوای تێھەڵچوونەوە دەکەن لە دەنگدانەکانی نێڤێدا. ھەروەھا داواکار بوون کە ڕێگە بە چاودێرانی حیزبی کۆماری بدرێت پشکنین بۆ ئەو دەنگدانە بکەنەوە کە ھەژمارکراون لە ویلایەتی بەنسلڤەینیا. داواکاری گشتی ویلایەتی پەنسلەڤەینیا جۆش شەپیرۆ ڕایگەیاند ئەم ھەوڵە تەنھا سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ترامپ دەیەوێت گومان بخاتە سەر گەورەترین پرۆسەی دیموکراسی وڵات.

دۆناڵد ترامپ چەند جار دیموکراتەکانی بە ھەوڵدان بۆ ساختەکاری لەو ویلایەتانە تۆمەتبار کرد کە بوونەتە شوێنی کێبڕکێی تووندی ھەردوو بەربژێری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە تایبەت، جۆرجیا، پەنسلڤانیا و نیڤادا،[12] لە وڵامدا بەرپرس و حاکمی بەرپرس و حاکمی ھەرسێ ویلایەتی جۆرجیا، پەنسلڤانیا و میشیگن ڕایانگەیاند پرۆسەی ھەڵبژاردن لە ویلایەتەکانیان بەبێ کێشە بەڕێوەچوو، ساختەکارییش ئەنجامنەدراوە.[13]

لە ٧ی ١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا، دوابەدوای یەکلابوونەوەی ویلایەتی پەنسلڤەینیا، بایدن گەیشتە دەنگی پێویست بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا.

ئەنجامی ڕاستەوخۆ

٢٩٠ کورسی ٢١٤ کورسی
جۆ بایدن دۆناڵد
  • دوایین ئەنجام، کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەو بە کاتی کوردستان،٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بەپێی کەناڵی ئەسۆشیەیتد پرێسی ئەمەریکی.

لیستی کاندیدان

کاندیدەکان بەپێی ژمارەی کورسیەکان دەنگەکانەوە ڕیزکراون.

زانیاریی زیاتر کاندیدی سەرۆکایەتی, حیزب ...
ئەنجامی کورسیەکان و دەنگەکان
کاندیدی سەرۆکایەتی حیزب ویلایەتی کاندید دەنگی زۆرینە ژمارەی
کورسی
جێگرەکان
ژماردن ڕێژە کاندید بۆ جێگری سەرۆک ویلایەتی کاندید ژمارەی کورسی
دۆناڵد ترامپ (سەرۆک) حیزبی کۆماری ئەمەریکا فلۆریدا 0 مایک پێنس (جێگری سەرۆک) ئیندیانا
جۆو بایدن حیزبی دیموکرات دێلاوێر 0 کامڵا هاریس کالیفۆرنیا
جۆ جۆرگنسن حیزبی لیبڕاڵ کارۆلینای باشوور 0 سپایک کۆهێن کارۆلینای باشوور
هاوی هۆکینس[kurdish-alpha 3] حیزبی سەوز[kurdish-alpha 4] نیویۆرک 0 ئانجێلا نیکۆڵ واکەر کارۆلینای باشوور
گلۆریا لا ریڤا حیزبی سوشیالیزم و لیبراڵی[kurdish-alpha 5] کالیفۆرنیا 0 سونیل فریمان واشینگتن دی سی
ڕۆکی دێلا فوێنتا هاوپەیمانی[kurdish-alpha 6] فلۆریدا 0 دارسی ڕیچاردسن
کانیێ وێست
فلۆردی
ئیلینۆی
دۆن بلاکنشیپ[kurdish-alpha 7] حیزبی دەستووری ئەمەریکا ڤیرجینیای ڕۆژاوا 0 ویلیەم مۆر میشیگن
بڕۆک پیرس سەربەخۆ
حیزبی سەربەخۆی نیویۆڕک
پوێرتۆ ریکۆ 0 کارلا بالارد پێنسیلڤانیا
کانیێ وێست حیزبی لەدایکبوون[kurdish-alpha 8] ئیلینۆی 0 میشێل تیدباڵ وایۆمینگ
بڕایەن کارۆڵ حیزبی یەکگرتووی ئەمەریکا کالیفۆرنیا 0 ئەیمەر پاتێل ئیلینۆی
ئالیسن کێنەدی حیزبی کرێکارانی سۆشیالیست تێکساس 0 ماڵکۆم جارێت پێنسیلڤانیا
بیڵ هامنز پارتی یەکڕیزی ئەمەریکا ئەریزۆنا 0 ئێریک بۆدنستاپ کۆلۆرادۆ
فیل کۆڵینز حیزبی وەستاندن نیڤادا 0 بیڵی جۆ پاڕکەر جۆرجیا
داریۆ هەنتەر پارتی بەرەوپێشچوون ئۆهایۆ 0 دۆن نێپتسن ئادەمس مەین
جەید سیمنز سەربەخۆ تێکساس 0 کلاودیا رۆزی تێکساس
جێرۆمی سیگاڵ حیزبی نان و گوڵ مێریلەند 0 جۆ دێ گراف واشینگتن
بلەیک هیوبەر پارتی دڵخواز کۆلۆرادۆ 0 فڕانک ئاتوود کۆلۆرادۆ
مارک چارڵز سەربەخۆ واشینگتن دی سی 0 ئەیدریان واڵاس کالیفۆرنیا
جۆسێف کیشۆر حیزبی سۆشیالیستی یەکسانیخواز میشیگن 0 نۆریسا سانتا کروز کالیفۆرنیا
ئەوانەی تر ئەوانەی تر
کۆی گشتی 100% ٥٣٨ ٥٣٨
پێویستە بۆ بردنەوە ٢٧٠ ٢٧٠
دایخە

تێبینییەکان

        سەرچاوەکان

        Wikiwand in your browser!

        Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

        Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

        Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.