From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن فیتزجیراڵد کێنیدی (بە ئینگلیزی: John F Kennedy؛ لە دایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩١٧ – مردووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣) کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥ھەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتییەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ڕیتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووە یەکەم کاسۆلیک کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێتە دەست، ھەروەھا بە بچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە.
جان ئێف. کێنیدی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: John F. Kennedy | |
لەدایکبوون | ٢٩ی ئایاری ١٩١٧ Brookline، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ ساڵ ژیاوە) Parkland Memorial Hospital، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٤٦
دڵسۆزی | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | John Fitzgerald Kennedy |
ناسناو | Jack |
کورتەناو | JFK |
ھۆی مەرگ | برینی فیشەک |
کوژراوە بە دەستی | لی ھارڤی ئۆسڤاڵد |
شوێنی ناشتن | گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن |
باوک | Joseph P. Kennedy Sr. |
دایک | Rose Kennedy |
ھاوسەر | Jacqueline Kennedy Onassis |
منداڵ | جان ئێف. کێنیدی جوونیۆر، Patrick Bouvier Kennedy، Arabella Kennedy، Caroline Kennedy |
خێزان | Kennedy family |
Godparent | Mary Loretta Kennedy |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی ئەمریکی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی ئەمریکی |
دانیشتووی | John Fitzgerald Kennedy National Historic Site |
شوێنی کار | واشینگتن دی سی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤١ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ |
ئەندامی حیزبی | پارتی دیموکرات |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەژاد | Irish Americans |
ئایین | کاسۆلیکی |
ڕەنگی چاو | hazel |
ڕەنگی قژ | brown hair |
Blood type | AB |
بەکارھێنانی دەست | right-handedness |
بەشداربووە لە | commencement at the University of Notre Dame، commencement at the American University |
پلەی سەربازی | جێدار، lieutenant (junor grade)، ensign |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی دووەم، شەڕی پاسفیک، Solomon Islands campaign |
لقی سەربازی | ھێزی دەریاییی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
Member of the crew of | PT-109 |
شاکارەکان | We choose to go to the Moon، من بەرلینیم، Profiles in Courage |
ئەرشیڤەکان لە | John F. Kennedy Presidential Library and Museum |
ئەندامی | پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Legion، Veterans of Foreign Wars |
خاوەنی | Hickory Hill، Billie، Debbie |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Cold War, 1962–1979، Cuban Missile Crisis، شەڕی ڤیێتنام |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، National Book Award for Nonfiction |
وێبگە | https://www.whitehouse.gov/about-the-white-house/presidents/john-f-kennedy/ |
Artist files at | Smithsonian American Art and Portrait Gallery Library |
جۆن کێنیدی لەکاتێکی ھەستیار و دژواردا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سۆڤیەتدا لەھەموو ڕوویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت و لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕووداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کێنیدیدا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کوبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و کێبڕکێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی ڕوویانداوە. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وێنەی چەند مووشەکێکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە کوبادا دامەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کێنیدی ڕووبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بووەتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرشی بکردایەتە سەر مووشەکەکان ڕەنگ بوو جەنگێکی ئەتۆمی لێبکەوتایەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول ببوایە ئەگەریش دەستەوەستان بوەستایە و ھیچی نەکردبا مووشەکەکان مەترسیان لەسەر ئەمریکا دروست دەکرد و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبوو ئەگەر وەلامی مووشەکەکانی نەدایەتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤییەت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکانە تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆشۆڤی سەرۆکی سۆڤیەت ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت لە کوبا لاببرێن بەمەرجێک ئەمریکا کوبا داگیرنەکات.
جۆن کێنیدی ناسراوە بەو سەرۆکەی بەڵێنی داوە کە مرۆڤ بگەیەنێتە سەر مانگ و بەسەلامەتیش بیگەڕێنێتەوە سەر زەوی، لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کە بەسەردانێکی فەرمی لە شاری دالاس بووە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی لی ھارڤی ئۆزواڵد(Lee Harvey Oswald) 1963-1939 تەقەی لێکرا و بە فیشەک تیرۆرکرا، دوای دەستگیرکردنی لی ھارڤی ئۆزواڵد و لە کاتی بردنی بۆ بەندیخانە لە دوایی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤیزیۆنی لە بنکەی پۆلیسی دالاس لەلایەن خاوەن یانەیەکی شەوانەی ناوەخۆیی بەناوی جاک ڕوبی (Jack Ruby)تەقەی لێکرا و کوژرا. جۆن کێنیدی لە ساڵی ١٩٥٣ھاوسەرگیری لەگەڵ جاکلین لی بوڤەر کرد (Jacquline Kennedy) بوونە خاوەنی ٤ منداڵ کە دووانیان دوای ماوەیەک لە لەدایکبوونیان مردون، :-کارۆلین کێنیدی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧، ئێستا باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ئوسترالیا، جۆن کێنیدی بچووک ١٩٦٠–١٩٩٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جان ئێف. کێنیدی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.