From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەموومان مردووین (بە کۆری: 지금 우리 학교는) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ترسناکی کۆریای باشوورە، لەسەر ژانەری کارەساتی زۆمبی دروستکراوە، ئەستێرەکانی زنجیرەکە بریتییە لە: پارک جی-ھوو، کیم بیونگ-چول، یون چان-یۆنگ، چۆ یی-ھیون،پاڕک سۆ لۆمۆن، یۆ ئین-سو، لی کیو-ھیونگ، جیۆن بای-سو. زنجیرەکە زیاتر لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە کۆریای باشوور ڕوودەدات کە لەناکاو ڤایرۆسی زۆمبی دەردەچێت و مەترسی لەسەر سەلامەتی خوێندکارەکان دروست دەکات. لەسەر بنەمای کۆمیکی وێبتۆن لە پلاتفۆرمی Naver بە ھەمان ناو لەلایەن جو دونگ-گیون لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ دروست کراوە.[1][2] ئەم زنجیرەیە لە قوتابخانەی ئامادەیی کچانی سونجی لە شاری ئەندۆنگی کۆریای باشوور وێنەگیراوە. زنجیرەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە نێتفلێکس بڵاوکرایەوە.[3] دوای بڵاوبوونەوەی، زنجیرەکە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی یەکەمیدا لە خزمەتگوزارییەکەدا زیاتر لە ٤٧٤٫٢٦ ملیۆن کاتژمێر بینرابوو. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ زنجیرەکە بۆ وەرزی دووەم نوێکرایەوە.[4] دوای تاقیکردنەوەیەکی زانستی شکستخواردوو، قوتابخانەیەکی ئامادەیی ناوچەکە پڕ دەبێت لە زۆمبی و خوێندکارە گیریخواردووەکان خەبات دەکەن بۆ ئەوەی بژین. بەھۆی نەبوونی خواردن و ئاو، و پچڕانی پەیوەندی لەلایەن حکوومەتەوە، دەبێت ئامێرەکان لە دەوروبەری قوتابخانەکە بەکاربھێنن بۆ ئەوەی لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی شەڕدا خۆیان بپارێزن یان دەبنە بەشێک لە تووشبووەکان. زنجیرەکە بەھۆی دووبارە بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە کۆریای باشور لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ بەرھەمھێنانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.[5] ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز بە پشتبەستن بە ٢٣ پێداچوونەوە، ڕیزبەندی پەسەندکردنی ٨٧٪ی ڕاگەیاندووە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٦٬٩٠/١٠.[6] مێتاکریتیک بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەکانی ٥ ڕەخنەگر، تێکڕای نمرەی قورسایی ٦٧ لە کۆی ١٠٠ی پێبەخشیوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ «پێداچوونەوەی بەگشتیی لەبار».[7] ئای جی ئێن زنجیرەکەی بە ٧ لە کۆی ١٠ ھەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا کە زنجیرەکە «زیرەکی و ورووژێنەرە».[8] ڤارایتی ستایشی زنجیرەکەی کردووە و ڕای گەیاندووە کە «زۆرترین سوود لە شوێنی ناوەندی کابوساوییەکەی وەردەگرێت بۆ کاریگەرییەکی جیھانی دیکە و سەرسووڕھێنەر». زنجیرەکە بەگشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت بەھۆی نمایشەکانی و سیناریۆ و زنجیرە ئەکشنەکانی، ھەرچەندە ماوەی درێژخایەنی نمایشکردنی ڕەخنەی لێگیرا.[9]
زنجیرەی ھەموومان مردووین لە یەک وەرز پێکھاتووە و دوازدە ئەڵقەی ھەیە و ماوەی نمایشکردنەکەی ٥٣ بۆ ٧٢ خولەکە. زنجیرە تەواوەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەرجەم بازاڕەکانی جیھانی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە.[11] سەرەتایی ڕووداوەکان لەم زنجیرەیە لەوێوە ڕوودەدات، کە کۆمەڵێک خوێندکاری چەوسێنەر لەسەربانی قوتابخانەیەکەوە یەکێک لە خوێندکارەکانی فڕێ دەدەنە خوارەوە، پاشان کە دەبردرێت بۆ نەخۆشخانە، لەوێدا باوکی سەردانی دەکات، و پاشان پێی دەزانێت کە ڤایرۆسێک تووشی کوڕەکەی بووە، لەوێوە دوابەدوا ڕووداوەکان دەست پێدەکات و ڤایرۆسەکە ھەموو شارەکە دەگرێتەوە، و حکوومەت ھێڵی پەیوەندییەکان دەپچڕێنێت، و دەبێت خوێندکارەکان خۆیان لە قوتابخانەکە دەرباز بکەن، یان دەبێت ببنە زۆمبی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.