ھێلین کلارک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێلین ئیلیزابێت کلارک (بە زمانی ئینگلیزی: Helen Clark؛ لە دایکبووی ٢٦ی شووباتی ١٩٦٠) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی نیوزیلاندییە. ئەو لە ماوەی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، لە دوو خوولدا بووە سەرۆک وەزیرانی وڵاتی نیوزیلاند.[1][2] ئەو دووەم ژنە لە مێژووی نیوزیلاند، ئەو پۆستە وەربگرێت.[3] هێلین لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧، بەڕێوبەری پڕۆگرامی گەشەپێدانیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.[4]
ھێلین کلارک | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Helen Elizabeth Clark | |
لەدایکبوون | (١٩٥٠-٠٢-٢٦) ٢٦ی شوباتی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٤ ساڵ) Te Pahu، نیوزیلاند |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Helen Elizabeth Clark |
ھاوسەر | Peter Davis |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، political scientist |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پەروەردە | University of Auckland، Goodenough College |
پلەی ئەکادیمی | Master of Arts |
Honorific prefix | The Right Honourable |
دانیشتووی | ویلینگتۆن |
Affiliation string | United Nations Development Programme (UNDP)، Prime Minister of New Zealand (1999-2008) |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکاران (نیوزیلاند) |
ئەندامی | پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست |
هێلین لە ساڵی ١٩٦٨، بەشی سیاسەتی لە زانکۆی ئۆکلاند تەواو کرد. دواتر پەیوەندی کرد بە پارتی کرێکارانی نیوزیلاند، لە ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٨، بووە سەرۆکی پارتەکە. لە ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٠، جێگری سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند بوو، هاوکات وەزیری تەندرووستیش بووە. هێلین لە ماوەی ١٩٨١ بۆ ٢٠٠٩، لە چەند خوولێکی پەرلەمانی نیوزیلاند بووە ئەندام پەرلەمان.[5]
هێلین لە ساڵی ١٩٨١، هاوسەرگیری لەگەڵ پیتەر دەیڤس، کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ کرد.[6]