![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/56/Elimination_of_the_consequences_of_a_fire_in_%2522Crocus_City_Hall%2522_%2528March_25%252C_2024%2529.jpg/640px-Elimination_of_the_consequences_of_a_fire_in_%2522Crocus_City_Hall%2522_%2528March_25%252C_2024%2529.jpg&w=640&q=50)
ھێرشی ھۆڵی کرۆکۆس سیتی
ھێرشی تیرۆریستی لە کراسنۆگۆرسکی ڕووسیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێرشێکی تیرۆرستی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا، لە بەشی میوزیکیی ھۆڵی کرۆکۆس سیتی لە کراسنۆگۆرسک، مۆسکۆ.
ھێرشی سەر ھۆڵی کرۆکۆس سیتی | |
---|---|
![]() | |
شوێن | ھۆڵی کرۆکۆس سیتی، ئۆبلاستی کراسنۆگۆرسک، مۆسکۆ، ![]() |
ڕێکەوت | ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ٢٠:٠٠ (بە کاتی مۆسکۆ) ٢٠:٠٠ – ١١:٠٠ |
ئامانج | خەڵکی مەدەنی |
جۆری ھێرش | جینۆساید، بۆمبارانکردن، ئاگر تێبەردان، توندوتیژی |
چەکوچۆڵ(ەکان) | کڵاشینکۆف، چەکی سووک، چەقۆ، بۆمبی مۆلۆتۆڤ |
مردن(ەکان) | ١٤٤ |
بریندارەکان | ٥٥٠+ |
تاوانباران | دەوڵەتی ئیسلامی ![]() ویلایەتی خۆراسان |
ھێرشەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤، نزیکەی کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی مۆسکۆ ڕوویدا، ھێرشبەران بە شێوەیەکی ھەڕەمەکیانە ھێرشەکەیان ئەنجامدا، لە ھۆڵی مۆسیقای شارەوانی کرۆکۆس لە ئۆبلاستی کراسنۆگۆرسک، کە شارێکی ڕووسیایە لە لێواری ڕۆژاوای مۆسکۆ.[1] بێجگە لە تەقەکردنی بە کۆمەڵ بەرامبەر خەڵکی مەدەنی، ھێرشبەران بەشی زۆری بیناکەیان سووتاند.[2] بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دوای ھێرشەکە، لانیکەم ١٤٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٥٠ کەسیش برینداربوون، ئەمەش بووە کوشندەترین ھێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا، لە دوای ھێرشەکانی ساڵی ٢٠٠٤.[3][4][5][6]
دەوڵەتی ئیسلامی – ویلایەتی خۆراسان کە سەر بە دەوڵەتی ئیسلامییە و بنکەکەی لە ئەفغانستانە، لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێگەی ئاژانسی ھەواڵنێری ئەعماق کە سەر بە داعشە، دوای ماوەیەکی کەم لە ھێرشەکە بەرپرسیارییەتی خۆی لە ھێرشەکە ڕاگەیاند.[7][8]