ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 459:attempt to index a nil value.
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Tessla (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٢ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ڕووسیا ھەڵمەتەکانی بۆ داگیرکردنی ئوکراینا لە ئەنجامی پەرەسەندنەکانی شەڕی نێوانیان کە لە ساڵی ٢٠١٤ سەری هەڵدابوو دەستپێکرد.دەیان هەزارکەس لە هەردوو لا کوژراون،هێزەکانی ڕووسیا بە بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی و دیلە سەربازییەکانی ئوکراینا و ئەشکەنجەدانیان دادەنرێن.تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ نزیکەی ٨ ملیۆن ئۆکراینی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی ئوکراینا بوون هەروەها زیاتر لە ٨.٢ ملیۆن تا مانگی ئایاری ٢٠٢٣ لە وڵاتەکەیان ئاوارە بوون و گەورەترین قەیرانی پەنابەرانیان لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە ئەورووپا دروستكرد.
ماوەی چەند مانگێک پێش لەشکرکێشییەکە، سەربازانی ڕووسیا لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکران،لە کاتێکدا بەرپرسانی ڕووسیا چەندین جار پلانی هێرشکردنەکەیان ڕەتکردەوە. ڤلادیمیر پوتین "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت"ی ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکردن لە کۆمارە جیابووەکانی دۆنێتسک و لوهانسک کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە، ئیدیعای کرد ئامانجەکە " داماڵینی سەربازی " و " بێنازیکردنی" حکومەتی ئوکراینایە.هەروەها ڕووسیا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئوکرانیا لەلایەن نیونازییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و کەمینەی نەتەوەیی ڕووسییان گۆشەگیر کردووە.لە خولەکەکانی دواتر، ھێرشی ئاسمانی و مووشەکبارانکردن بە درێژایی بەرەی باکوور لە بێلاڕووسەوە بەرەو کیێڤ و بەرەی باکووری ڕۆژهەڵات بەرەو خارکیڤ و بەرەی باشوور لە کریماوە و بەرەی باشووری ڕۆژهەڵات لە دۆنباسەوە دەستیپێکرد. لە بەرامبەردا سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی یاسای حکوومەت نیزامی دەرکرد و فەرمانی کۆکردنەوەی گشتی دەرکرد.
سەربازانی ڕووسیا تا مانگی نیسانی ٢٠٢٢ لە بەرەی باکوور پاشەکشەیان کرد. لە بەرەی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات، ڕووسیا لە مانگی ئازاردا خێرسۆنی گرت و لە مانگی ئایاردا دوای گەمارۆدانێکی دژوار ماریۆپۆلی داگیرکرد . لە مانگی نیساندا ڕووسیا شەڕێکی نوێی لە دۆنباس دەستپێکرد. هێزەکانی ڕووسیا بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی ئامانجە سەربازی و مەدەنییەکان، لەنێویاندا تۆری وزەی کارەبا. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ئۆکرانیا هێرشی بەرپەرچدانەوەی لە باشوور و ڕۆژهەڵات دەستپێکرد. لە تشرینی دووەمدا ئۆکرانیا بەشێک لە ئۆبلاستی خێرسۆنی کۆنترۆڵکردەوە . لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣، ڕووسیا نزیکەی ٢٠٠ هەزار سەربازی بۆ هێرشێکی نوێ لە دۆنباس کۆکردەوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئۆکرانیا هێرشێکی دژە هێرشی لە باشووری ڕۆژهەڵات دەستپێکرد.
ئەم لەشکرکێشییە بەرەوڕووی ئیدانەکردنی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بووەوە. کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ES-11/1 ی دەرکرد کە لەشکرکێشییەکەی ئیدانە دەکات و داوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ڕووسیا دەکات. دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانی بە ڕوسیا کرد ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرێت و ئەنجومەنی ئەوروپا ڕوسیای دەرکرد.
بەهۆی ئەم لەشکرکێشییەوە لە زۆرێک لە ولاتانی جیهان خۆپیشاندانی فراوان کرا و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.لە ناوخۆی ڕووسیاش بەهەمان شێوە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و زیادبوونی سانسۆری میدیاکان سەرکوتکران. زیاتر لە هەزار کۆمپانیا لە وەڵامی ئەو لەشکرکێشییەدا ڕووسیا و بێلاڕوسیان بەجێهێشت . دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەگەری تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ و ڕفاندنی منداڵان و کۆمەڵکوژی لە کاتی داگیرکارییەکەدا کردەوە و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣دا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پوتین دەرکرد.