From Wikipedia, the free encyclopedia
دادگای نێونەتەوەییی داد (بە ئینگلیزی: International Court of Justice) یەکێکە لە بەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بنکەی ئەم ڕێکخراوە لە شاری لاھەی وڵاتی ھۆڵەندایە. ئەرکی دادگای نێودەوڵەتی داد، یەکلاکردنەوەیە لە نێوان وڵاتانی جیھان و ڕێک و پێک کردنی گرفتەکانی نێوان ئەوان.[2]
دادگای نێودەوڵەتی داد | |
---|---|
Cour internationale de justice | |
دامەزران | ١٩٤٥ |
دەسەڵاتی دادوەری | لەسەر ئاستی ھەموو جیھان، |
شوێن | لاھە، ھۆلەند[1] |
پۆتانەکان | 52°05′11.8″N 4°17′43.8″E |
توانایی کەڵک وەرگرتن لە | بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان |
دەورەی دادوەری | ٩ ساڵ |
ژمارەی ئەندامانی دەستەی دیوان | ١٥ |
ماڵپەڕ | www.icj-cij.org |
لە ئێستادا | Abdulqawi Yusuf |
لە | ٦ی شوباتی ٢٠١٨ |
Lead position ends | ٥ی شوباتی ٢٠٢١ |
لە ئێستادا | Xue Hanqin |
لە | ٦ی شوباتی ٢٠١٨ |
Position ends | ٥ی شوباتی ٢٠٢١ |
ھەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دادوەریدان و دەتوانن کار بکەن لەسەر جووڵاندنی دۆسیەی یەکلایکردنەوەی ململانێکان.
دادگاکە دەستەیەکی دادوەریی پێکهاتووە لە ١٥ کەس کە لەلایەن (ئەنجومەنی گشتی - General Assembly) و (دەستەی ئاسایش - Security Council)ەوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ ماوەی نۆ ساڵ. لە ھەر نەتەوەیەک تەنھا یەک دادوەر ڕێگەپێدراوەبۆ هەڵبژاردنی. ئەم دادگایە تاکە بەشی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ناکەوێتە شاری نیوۆرک و بەڵکو دەکەوێتە وڵاتی ھۆڵەنەدا و زمانی فەرمی کارکردن لە دادگاکەدا ئینگلیزی و فەڕەنسییە.
لە ساڵی ١٩٤٧ەوە کە یەکەمین دۆسیەی پێگەیشت ھەتا ساڵی ٢٠١٩ دادگاکە کاری لەسەر ١٧٨ دۆسیەی جیاواز کردووە.[3]
وەک لە بەندی ٩٣ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھاتووە، بڕیاری یاساییەکانی دادگاکە کاریگەری بەسەر ھەر ١٩٣ ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە وەھەروەھا لەژێر ڕۆشنایی کارپێکراوی بەندی ٩٣(٢) دادگای نێودەوڵەتیەکە بەھەمان شێوە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر وڵاتانی نائەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان. لەگەڵ بە ئەندامبوونی وڵاتێک لە دادگاکەدا، وڵاتەکە مافی ھەیە جووڵاندنی داوا و تۆمارکردنی دۆسیەی ھەیە بەڵام تەنھا ئەندام بوون وا ناکات دادگاکە دەسەڵاتی تەواوەتی ھەبێت بەسەر ئەو وڵاتە ئەندامانەدا دەربارەی ناکۆکییەکان. بابەتی دەسەڵاتی دادگا بابەتێی ئاڵۆزە و جیاوازە بۆ ھەر جۆرێکی ئەندامێتی، دەسەڵاتەکانی دادگا بۆ دۆسیەکان بەسەر سێ جۆردا دابەشبووە: کێشەکانی ناکۆکی، دەسەڵاتە کاتییەکان و بۆچوونە ڕاوێژکارییەکان.[4]
نموونەی دۆسیەکانی ململانێ:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.