ھیپۆتێز
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیپۆتێز یان گریمانە ڕوونکردنەوەیەکی ڕانراوە لەبارەی دیاردەیەکەوە. میتۆدی زانستی دەڵێت بۆ ئەوە ھیپۆتێزێک «زانستی» لە قەڵەم بدرێت، دەبێ شیاوی تاقیکردنەوە بێت. ھەر تێڕوانینێک کە تیۆریگەلی زانستیی لەبەردەست دەرەقەتی ڕوونکردنەوەی نەیێن، دەتوانێ ببێ بە بناخەیەک بۆ داڕشتنی ھیپۆتێزی نوێ. گەرچی وشەکانی ھیپۆتێز و تیۆری ئەغڵەب لە جێی یەکتر بە کار دەبرێن، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە لێک جیاوازن.
وشەی hypothesis لە وشەی یۆنانیی ὑποτιθέναι -ەوە گیراوە و بە مانای «لە ژێردا دانان» یان «وادانان» دێت.[1]