گۆرانیبێژ و نووسەریی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردکان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە.[1] ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق، جەلال تاڵەبانی.
ھۆنراوەی گۆرانییەکانی ھۆمەر وێنەی ڕووت و ئیرۆتیکا دەخاتە بەردەم گوێگر، ھەربۆیە ھەندێک کەس بە پێشەوای ئەم بوارەی دادەنێن لە گۆرانی کوردی،[2] لەبەرامبەردا لەلایەن کۆمەڵە کەسانی دیکەشەوە ڕەخنەی لێ گیراوە.[1] بەشێکی زۆر لە ئاوازی گۆرانییەکانی ھۆمەر دزەیی لە مۆسیقا ڕۆژاوایی یان بیانییەکان وەرگیراوە،[2] ھۆمەر لە چاوپێکەوتنەکانی ناوی سەرچاوەی ئاوازەکانیشی ھێناوە.[3]
خوێندنی سەرەتایی لە ھەولێر دەست پێ دەکات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا. لە بەرئەوەی ئارەزووی لە ھونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگی دەخرێتە سەر ڕێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات. یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٥٥ لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٥٦ دەچێتە ئەنقەرە بۆ خوێندن، بەڵام تەواوی ناکات ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو خەیاڵی ھەر لای ھونەر و گۆرانی گووتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک ڕوو لە ڤیێنا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.[4]
لە ساڵی ١٩٦٦، دوو لە دیارترین گۆرانییەکانی خۆی کلیپ دەکات ئەوانیش باخچەی پاشا و قژکاڵی لێو ئاڵی، دواتر لە ساڵی ١٩٨٨، دەچێتە ئەمریکا بۆ ژیان، ماوەیەکی لە دەنگی ئەمریکا کاری کردووە.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.