ھۆمۆفۆبیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆمۆفۆبیا پێناسەدەکرێت بە بوارێکی فراوان لە ھەڵسووکەوت و ھەستی نەرێنی بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازی یان ئەو کەسانەی بە ھاوڕەگەزخوازی مێ، ھاوڕەگەزخوازی نێر، دووڕەگەز یان ڕەگەزگۆراو (کورتکراوەی LGBT لە زمانی ئینگلیزی دا) ناسێنراون.[1][2][3] ھەروەھا ئەم ترسە بە کەم نرخ، بێ مانا، بیروڕای پێشینەیی، ڕق و کینە لێکدراوەتەوە کە زۆرجار لە ترسی ناژیرانە و باوەڕە ئایینیەکانەوە سەرچاوەدەگرێت، و هەروەها لێکوڵینەوەش هەن کە دەڵێن هۆمۆفۆبیا خۆی پێدەچێت نەخۆشییەکی دەروونی بێت.[4][5]
ھۆمۆفۆبیا لە مامەڵە ھەستیار و نەیارەکان دا بەشێوەیەکی ڕوونتر تێبینی دەکرێت وەک کردارەکانی جیاکاری و توندوتیژی کە بەندن بە جۆرە ڕەگەزییە سێکسییە جیاوازەکان.[1][2][6] ترس لە ھاوڕەگەزبازی (ھۆمۆفۆبیا) چەند جۆرێکی ھەیە وەک: ھۆمۆفۆبیای رێکخراو (ھۆمۆفۆبیای ئایین و ھۆمۆفۆبیا لەلایان دەوڵەتەوە) و ھۆمۆفۆبیای ناوخۆیی (ھۆمۆفۆبیا تاکەکەسیی بەرامبەر بەو کەسانەی ھەمان حەز و ئارەزووی ڕەگەزییان ھەیە.)
بەپێی ئاماری تاوانە کینەییەکانی ساڵی ٢٠١٠ کە لەلایەن "دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI – نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەتەوەی"یەوە بڵاوکرابۆوە. بە ڕێژەی ١٩٫٣٪ی تاوانە کینەییەکان ھاندراو و پاڵنراوبوون بە بیروڕای پێشینەیی ڕەگەزی (سێکسی) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی یاسای ھەژاری باشور لە ساڵی ٢٠١٠ کە زانیارییەکان وەرگیرابوون لە ماوەی چواردە ساڵ دا (١٩٩٥-٢٠٠٨) دەرکەوت کە خەڵکانی ھاوڕەگەزباز (LGBT) زۆرترین ئەگەریان ھەیە ببنە قوربانی تاوانە کیینەیەکان وەک لە ھەر کەمایەتییەکی دی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.[1][3][7]
دەستەواژە و بەکارھێنانی ھۆمۆفۆبیا لەلایەن چەندین سەرچاوەوە ڕەخنەی لێ گیراوە و داوای ھەموارکردنەوەی کراوە.