From Wikipedia, the free encyclopedia
هاینریچ لویس دی ئارێست (١٣ی ئابی ١٨٢٢ – ١٤ی حوزەیرانی ١٨٧٥[1] ) فەلەکناسێکی ئەڵمانی بووە، لە شاری بەرلین لەدایکبووە، هەندێک جار ناوی بە هاینریچ لودویگ دی ئارێست ناودەبرێت .
76 فرێیا | ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٢ |
هاینریچ لویس دی ئارێست | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٣ی ئابی ١٨٢٢ بەرلین |
مردن | ١٤ی حوزەیرانی ١٨٧٥ (تەمەن ٥٢ ساڵ) کۆپنھاگن |
خەڵاتەکانی |
|
لە کاتێکدا کە هێشتا خوێندکاری زانکۆی بەرلین بوو، دی ئارێست بەشێک بوو لە گەڕانەکانی یۆهان گۆتفرید گال بۆ نەپتون . لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٨٤٦، پێشنیاری کرد کە هێڵکارییەکی ئاسمانی کە بەم دواییە کێشراوە، لە ناوچەی شوێنی پێشبینیکراوی ئۆربان لی ڤێریێر ، دەتوانرێت بەراورد بکرێت لەگەڵ ئاسمانی ئێستا بۆ گەڕان بەدوای تایبەتمەندی ئاوارەبوونی هەسارەیەکدا ، بە پێچەوانەی ئەستێرەیەکی وەستاو، هەر لەو شەوەدا هەسارەی نەپتون دۆزرایەوە.
کارەکانی دواتری دی ئارێست لە ڕوانگەی لایپزیگ وای لێکرد، لە ساڵی ١٨٥١، ئەو کلکدارە بدۆزێتەوە کە ناوی لێنراوە (بە فەرمی ناوی ٦P/d'Arrest ). هەروەها لێکۆڵینەوەی لە گەڕەستێرۆچکەکان کردووە، ٧٦ فرێیا و تەمەئەستێرە و گەلەئەستێرەی دۆزیوەتەوە، لە ساڵی ١٨٦١دا NGC ١ و لە ساڵی ١٨٦٥دا NGC ٢٦ و NGC ٣٥٨ ی دۆزیوەتەوە.
لە ساڵی ١٨٦٤ دی ئارێست گەڕانێکی سەرکەوتوو نەبوو بەدوای مانگەکانی مەریخدا، و بە نزیکەیی سەرەوەی ٧٠ خولەکی کەوانەیی وەک ئەو مەودایە لە مەریخەوە دانا کە پێویستە بەدوای مانگێکدا بگەڕێت. [2]
لە ساڵی ١٨٧٥دا میدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی ١٨٥٧ لەگەڵ ئۆگست ئێمیلی مۆبیۆس، کچی هاینریچ سەرپەرشتیاری ئەوکاتی، ئۆگست فێردیناند مۆبیۆس هاوسەرگیری کرد. [3] لە شاری کۆپنهاگن لە وڵاتی دانیمارک کۆچی دوایی کردووە.
هەر یەک لە کانی (D'Arrest) لەسەر مانگ، مانگی فۆبۆس کە مانگێکی هەسارەی مەریخە، هەروەها گەڕەستێرۆچکەی 9133 d'Arrest بە ناوی ئەوەوە ناونران.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.