ڕۆمانێک لە نووسینی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی (١٨٤٦) From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوزا (بە ڕووسی: Двойник) کورتە ڕۆمانێکە لە نووسینی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی. ڕۆمانەکەی لە نێوان ساڵانی ١٨٤٥ بۆ ١٨٤٦ نووسیوە و بۆ یەکەمجار لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٨٤٦ لە گۆڤاری « یادەوەرییەکانی نیشتیمان» (Отечественные записки)، [1] بڵاوکرایەوە و دواتر لە ساڵی ١٨٦٦دا بە جیا بڵاوکرایەوە دوای ئەوەی دۆستۆیەڤسکی پێداچوونەوەی بۆ کرد. [2] ئەم ڕۆمانە کاریگەرترین بەرھەمی دۆستۆیەڤسکییە لەلایەن نیکۆلای گۆگۆڵەوە ژێرنووسەکەی «ھەڵبەست لە پترسبۆرگەوە» لە ڕۆمانی «ڕۆحە مردووەکان»ی گۆگۆل وەرگیراوە. ڤلادیمێر نابۆکۆڤ پێی وایە ئەم ڕۆمانە ھاوشێوەکردنی چیرۆکی «چاکەت»ئە لە نووسینی گۆگۆڵ، [3] دۆستۆیەڤسکی ئەم ڕۆمانەی لە بەرامبەر چیرۆکەکەی تری گۆگۆل « لووت» نووسیوە. [4] ئەم ڕۆمانە وەک کۆپییەکی دەروونی لە بەرھەمە ڕەوشتی-دەروونیییەکانی دواتر [5] سەیر دەکرێت و تایبەتمەندیییەکانی بیری بوونگەرایی تێیدا سەرھەڵدەدەن و ڕەخنەگران لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕۆمانەکەدا سەرنجیان لەسەر پرسی گەڕان بەدوای ناسنامەدا دایە و ڕەخنەگرێک دەنووسێت تەوەری سەرەکی ڕۆمانەکە کاریگەری وێرانکەری ویستی مرۆڤ و گەڕانی بەردەوامی بۆ ئازادی ڕەھایە [6] لەکاتێکدا ھەندێک لە ڕەخنەگران لەم لێکدانەوە تاکگەرایییە لادەدەن و دەبینن کە ناسنامەی کارەکتەری سەرەکیی بەھۆی بیرۆکراسی و خراپی بارودۆخی کۆمەڵایەتییەیە کە تێیدا دەژی. [7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.