یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی From Wikipedia, the free encyclopedia
هاری ماگوایەر (لەدایکبووی ٥ی ئازاری ١٩٩٣)، یاریزانێکی پیشەگەری ئینگلیزییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەکات.لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ی بەدەستهێنا.
ھاری ماگوایەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Harry Maguire | |
لەدایکبوون | شێفیڵد، شانشینی یەکگرتوو | ٥ی ئازاری ١٩٩٣
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jacob Harry Maguire |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
پەروەردە | St Mary's Catholic High School |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١١ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 5 |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
خول | English Football League، خولی نایابی ئینگلیزی |
ماگوایەر لە ڕێگەی لاوانی شێفیڵد یونایتدەوە دەستی کرد بەیاریی کرد پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بچێتە تیمی یەکەمی یانەکە،[1] ١٦٦ یاری پیشەگەرانەی لەگەڵ بلایدز ئەنجامدا و سێ جار لەسەریەک باشترین یاریزانی ساڵ بوو، هەروەها چەندین جار لە پێکهاتەی ساڵی کۆمەڵەی یاریزانانی خولی ئینگلیزی بەشداریکرد. لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی ٢.٥ ملیۆن پاوەند ڕووی لە یانەی هال سیتی کرد [2]و لە ساڵی ٢٠١٥ بە خواستن بۆ یانەی ویگان ئەتلەتیک یاری کردووە،لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی لیستەر سیتی کرد بە نرخی سەرەتایی ١٢ ملیۆن پاوەند.[3] دوای دوو ساڵ ڕووی لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد بە ٧٠ ملیۆن پاوەند، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانییە بۆ بەرگریکارێک.[4]
ماگوایەر لە ساڵی ٢٠١٢ یەک یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە.[5] لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامدا وبەشداری جامی جیهانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢,کردووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.