From Wikipedia, the free encyclopedia
لە جووڵەی شلەکاندا، گێژاو واتای خولانەوەی شلە و تەوژمی پێچەوانەبوو دروست دەبێت کاتێک کە شلەکە لە لێشاوێکی شلەژاودایە.[2] شلە جووڵاوەکە بۆشاییەکی بەتال لە ڕژێمی خوارویجۆگە-لێشاویشلە لەسەر لایەکی خوارویجۆگەی ئامانج دروست دەکات. شلەی پشت کۆسپەکە دەروات بۆ ناوەوەی بۆشاییەکە شلەیەکی خولاوە لەسەر ھەریەک لێواری کۆسپەکان دروست دەکات، کە لێشاوێکی شلەی پێچەوانەبوی کورتی دواوەی کۆسپەکە بۆ نزیک دواوەی کۆسپەکە بە دوای کەوتووە، ئەم دیاردەیە سروشتیانە تێبینی دەکرێ لە دواوەی بەردی گەورەی تازە کە خێرا دەجوڵێ لە ڕووبارەکان.
ئارەزووی شلە بۆ خولانەوە بەکاردێ بۆ بەرزکردنەوەی باشی سووتەمەنی تێکەلکردنی ھەوا لە ناو سووتانی ناوەکی مەکینەدا.
لە شلە میکانیکیەکاندا و دیاردەی گواستنەوە، گێژاو سامانی شلەکان نییە، بەڵام جوولەیەکی خولاوەی توندوتیژ، بەھۆی شوێن و ئاراستەی لێشاوێکی شلەژاو ڕوویداوە.[3]
لە ١٨٨٣، زانا ئۆزبۆرن ڕاینۆلدز ھەستا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی جووڵەی شلەکان بە بەشداری ئاو و ڕەنگ کزدن، کە خێرایی شلەکانی ڕاست کردەوە و تێبینی تێپەڕینی کرد لە وردەوە بۆ لێشاوی شلەژاو، تەرخانی کرد لەلای لێشاوی شلەژاو کە پێکھاتەی گێژاو و گەردیەکان پێناسە دەکرێ بە لێشاوەکە کە لە سیستەمی ھێزی سرەوتنەکان زاڵە بەسەر ھێزە لینجەکان.[4] ئەم دیاردەیە باسکراوە لەلایەن ژمارەکانی ڕاینۆڵدز، کەمی-یەکەی ژمارە بەکاردێت بۆ دیاریکردن کاتێ لێشاوی شلەژاو دەیەوێ ڕووبدات. وادابنێ، ژمارەکانی ڕاینۆلدز تێکرای نێوان ھێزە سرەوتنەکان و ھێزە لینجەکانە.[5]
شێوەی گشتی بۆ ژمارەکانی ڕاینۆڵدز دەڕوات بەناو بۆرییەک کە نیوەتیرە (نت) یان تیرە (ت).
کاتێ کە (v) بریتیە لە خێرایی شلەکە، (ρ) بریتیە لە چڕی، (r) بریتیە لە نیوەتیرەی بۆڕیەکە، و (μ) بریتیە لە لینجی شلەکە.
گۆران لە وردەوە بۆ لێشاوی شلەژاو لە شلەدا پێناسە دەکرێ بە ژمارەکانی ڕاینۆڵدزی ڕەخنەگرانە، بۆ بۆریەکی داخراو ئەمە بە نزیکەی دەکرێ.
بەپێی مەرجی ژمارەکانی ڕاینۆڵدزی ڕەخنەگرانە، خێرایی ڕەخنەگرانە بە ئەم یاسایە دەنوێنرێ
جوڵەی خوێن بریتیە لە خوێندنی جوڵەی خوێن لە لە سیستەمی سوڕی خوێن. جوڵەی خوێن لە لە بەشێکی ڕاستی خوێنبەری دار ئاساییانە وردە (بەرز، دیواری پەستانی ڕاستەوخۆ)، بەڵام لقەکان و لابەلاکان لە سیستەمەکە دەبێتە ھۆی شلەژان،[2] لێشاوی شلەژان لە خوێنبەری دار دەتوانێ ببێتە ھۆی لێشاوی ژمارەی سەر بە کاریگەرەکان، کە ئازاری ڕەقبونی دەماری خوێن، گەورە بونی لوت دوای نەشتەرگەری، تەسکبونەوەی بەربەستەکان، سەرنەکەوتن لە چونە خوارەوەی خواردن، چاندن و نەخۆشکەوتنی دەمارەکانی خوێن.
ڕاکێشان و بەرزکردنەوەی سیفاتی تۆپی گۆڵف بە دەستکردی کونەکانی سەر لێوارەکانی دروست دەکرێ، کە وا لە تۆپەکە دەکا خێراتر و بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە ھەوادا بروا.[6][7]
داتاکان لە دیاردەی لێشاوی شلەژاو بەکارھاتووە بۆ نمونەی جیاوازی تێپەڕین لە ڕژێمی جووڵەی شلەدا، کە بەکارھێنراوە بۆ تێکەڵکردنی شلەکان و زیادکرنی تێکرای کاردانەوە لە ناو قۆناغی پیشەسازیدا.[8]
ئۆقیانوس و تەوژمی بەرگەھەواکان پارتیکل دەگوازنەوە، چڵ و چێو، و دەزگا ئەندامیەکان لە ھەموو گۆی زەویدا. کاتێک کە گواستنەوە بۆ دەزگا ئەندامیەکان، ھەر وەکو دەزگای گیایی، کە بنچینەن بۆ پاراستنی سیستەمی ژینگەیی، نەوت و پیسکەری تر و ھەروەھا تێکەڵەی لێشاوی تەوژم دەتوانن دوور لە زبڵی بازنەی شێوەکانی گێژاو و ھی تر پیس بکەن.[9][10] پیسکەری بنچینەن لە ناو ناوچەکان چڕکراونەتەوە کە باسکارەکان لە دوای باشکردنی خاوێنکەرەوەکان و قەدەغەی پیسکردنن. دابەشکردن و جووڵەی پلاستیک کە بەھۆی شێوەکانی گێژاو ڕووی داوە لەناو ئاوی سروشتی کە دەتوانرێ پێشبینی بکرێ بە بەکارھێنانی گواستنەوەی نمونەی لەگ ڕانگیان.[11]
زەریای ناوەراست ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە گواستنەوەی گەرمی جەمسەری، و ھەروەھا پاراستنی گەرمییەکە لە قوڵایی جیاواز.[12]
بریتین لەو نمونانەی شلەژاو کە لە پەستانەکانی ڕاینۆڵدزن، بە وەرگرتن لە تێکرای ڕاینۆڵدز لە ھاوکێشەکانی ناڤییێر-ستۆکس، کە بەشێوەی ھێڵدا پەیوەندی بنچینەیی لەگەڵ مانای زۆری لێچون
وەکو:
کاتێک
گێژاوەکان باون لە زەریاکاندا، وە مەودا لە تیرەدا لە سانتیمەترەکاندا بۆ سەدان لە کیاۆمەترەکاندان. نزمترین پێوەری گێژاوەکاندا لەوانەیە بەردەوام بێ بۆ چەند چرکەیەک، لە کاتێکدا لە حالەتی گەورەتردا لەوانەیەیە بەردەوام لە چند مانگێک بۆ چەند ساڵێک.
ئەم گێژاوانەی کە لە نێوان ١٠ و ٥٠٠ کم (٦٫٢ و ٣١٠٫٧ میل) دان لە تیرەدا وبەردەوامن لە ماوەیەک لە ڕۆژەکاندا بۆ مانگەکان ناسراون بە زانستی زەریاکان وەکو گێژاوەکانی ناوەراست.[14]
گێژاوەکانی ناوەراست دەتوانرێ دابەش بکرێ بۆ دوو جۆر:
گێژاوەکانی جێگیر، ئەمانەی کە بە لێشاوی دەورووبەری کۆسپ ڕوویان داوە، و گێژاوەکانی کاتی، ئەمانەی کە بە ناجێگیری پزیشکی ڕوویان داوە.
کاتێ کە زەریا بەرزی پلە لاری لێواری دەریا لەخۆ دەگرێ دەبێتە ھۆی دروست بوونی تەوژم یان فرارە، ھەر وەکو تەوژمی جەمسەری باشور. ئەم تەوژمە کە وەک بەشێک لە سیستەمی ناجێگیری پزیشکی دەشەلی و گێژاو دروست دەکا (ھەر بە ھەمان ڕێگای شەلەبوونی شێوەکانی ڕوبار لە ڕوباری ئۆکس-بۆو). ئەم جۆرانەی گێژاوی ناوەراست لە زۆربەی تەوژمەکانی زەریا تێبینی کراوە، لەوانەش جۆگەی خەلیجی، و تەوژمی جەمسەری باشور، چەندی تریش.
گێژاوەکانی زەریای ناوەراست بەوە ناسراون کە تەوژمەکانیان جوڵەیەکی بازنەییان ھەیە لە دەوروبەری ناوەراستی گێژاوەکە. ھەست کردن بە خولانەوەی ئەم جۆرە تەوژمانە لەوانەیە گێژەلووکە یان دژە گێژەلووکە بێ (ھەر وەکو گێژاوەکانی ھایدە). گێژاوەکانی زەریا ئاساییانە بەھۆی بارستایی ئاوەوە دروست دەبن کە جیاوازن لەوانەی دەرەوەی گێژاوەکان. ئەمە، ئاوەکەیە کە لەناو گێژاو ئاساییانە کە پلەی گەرمی و سیفاتی سوێری جیاوازی ھەیە لەو ئاوەی دەرەوەی گێژاوەکە. پیوەندییەکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە نێوان بارستایی ئاوی گێژاوەکە و خولانەوەکەشی. گێژاوی گەرم دژی گێژەلووکە دەخولێتەوە، لە کاتێکدا گێژاوی سارد گێژەلووکانە دەخولێتەوە.
چونکە گێژاوەکان لەوانەیە بڵاوکردنەوەکی بەھێز پیوەست بەوانیان ھەبێ، ئەوان سەر بە دەریاو کارپێکردنی بازرگانین لە دەریادا. قووڵتر، چونکە گێژاوەکان گواستنەوەی ڕێزپەری ئاوی گەرم یان سارد دەکەن کاتێ دەجووڵێن، کاریگەرییەکی گرنگیشیان ھەیە لە گواستنەوەی گەرمی لە ھەندێ بەشی زەریا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.