From Wikipedia, the free encyclopedia
گیلگیت (بە ئوردوو: گلگت) پایتەختی گیلگیت-بەلتیستانە. ئەو مەڵبەندە ناوچەی باکووری کشمیرە کەلەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم شارە دەکەوێتە دۆڵێکی فراوانەوە لە نزیک گۆمی گلگیت و ڕووباری ھونزا. گیلگیت لە پاکستان شوێنی گەشتیاریی سەرەکییە و وەک ھۆبەیەک بۆ گەشتوگەڕان و شاخەوانیی لە زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەم خزمەت دەکات.[1]
گیلگیت | |
---|---|
بە ئۆردوو: گلگت | |
ناو بە زمانی فەرمی | گلگت، Gilgit |
وڵات | پاکستان |
پایتەختی | Gilgit District، Gilgit-Baltistan، Gilgit Tehsil |
دابەشکاریی کارگێڕی | Gilgit Tehsil |
ناوچەی کاتی | UTC+05:30 |
پۆتانی شوێن | ٣٥°٥٥′١٥″N ٧٤°١٨′٥٢″E |
دانیشتووان | ٨٬٨٥١ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٥٠٠±١ مەتر |
گیلگیت پێشتر ناوەندێکی سەرەکی ئاینی بوودیزمی بوو ھەروەھا یەکێک بوو لە وێستگە سەرەکییەکانی ڕێگای ئاوریشم. ئەمڕۆ وەک شوێنێکی سەرەکی دادەنرێت لەسەر ڕێگای گشتی کەرەکۆرەم و ڕێگاکانی نێوان چین و شارەکانی پاکستان. کەوتووەتە سەر ڕێگای سکاردو چیترال و پیشاوەر و ئیسلام ئاباد. لەئێستادا وەک گومرگێکی خاڵی سنووریی لە بواری چالاکی ئابووری بەکاردێت.[2] دانیشتووانەکەی بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ کردن دەبەستن گەنم و جۆ وەک بەروبوومی سەرەکی ناوچەکە ھەژمار دەکرێت.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.