گوۆ سی
From Wikipedia, the free encyclopedia
گوۆ سی (بە چینی:، لەدایکبووی ١٠٢٠ بۆ ١٠٩٠)[1] وێنەکێشێکی سروشتی چینی بوو لە پارێزگای ھێنان[2] کە لە باکووری ئیمپراتۆریەتی سۆنگ دەژیا، دەقێک بەناوی "پەیامە باڵاکانی دارستان و تاڤگەکان" (لینچوان گاوۆژی، 林泉高致) بە ئەو بەخشراوە کە تیشک دەخاتە چەنەھا شێواز کە باس لە چۆنییەتی کێشانی وێنەی سروشت دەکات بە شێوەییەکی گوونجاو. ھەروەھا گوۆ سی وێنەکێشێکی فەرمانبەری دادگا، پرۆفیشنال و رۆشنبیر بوو کە بە شێوەیەکی ناوازە گەشەی بە سیستمێکی شێوازی وێنەکێشان دا کە وێنەکێشەکانی دوای خۆشی سوودیان لێ بینی. یەکێک لە کارە زۆر بەناوبانگەکانی بەناوی بەھاری تازە دێت کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٧٢
کاتێک دەھاتە سەر وێنەکێشان گوۆ سی وەک "مامۆستاکەی باکوری سۆنگ" ناوی دەھێنرا، کارەکانی سوود و ھاندانی زۆری ھەبوو بۆ وێنەکێشەکانی نەوەی داھاتوو، وە چەندین وێنەی سروشتیشی ھەیە کە ئێستا ماوەتەوە.