![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/08/FHM-Covid-19-Undvik-smitta-a4-sorani_raster.svg/langckb-640px-FHM-Covid-19-Undvik-smitta-a4-sorani_raster.svg.png&w=640&q=50)
گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەتای گشتگیری ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ نەخۆشیی بەردەوام گشتگیری ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩، دەبێتە ھۆی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە و سیەسۆ و لە ھەندێک کەسدا دەبێتە ھۆی مەرگ.[4] سەرھەڵدان یەکەمی، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، لە شاری ووھان پارێزگای ھوبێی، وڵاتی چین دیاری کرا، و لەلایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی (ئەوەی کە) لە ١١ ئازار ٢٠ ھەروەکێک پەتای گشتگیر ناسراوە.[5][3]
نەخۆشی | نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ٢٠١٩ |
---|---|
ڕەگەزڤایرۆس | ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ |
شوێن | لەسەر ئاستی ھەموو جیھان |
ڕێکەوت | ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩–تا ئێستا |
سەرچاوە | ووھان ![]() |
حاڵەتی پشتڕاستکراوە | ٦٤٣٬٤٨٥٬٦٢٠+[1] |
مەرگ | ٦٬٦٣٥٬٧٢٧+ (١٦.٦–٢٨.٣ ملیۆن مەزەندەکراوە)[2][3] |
وڵاتانی گیرۆدە | ١٩٠+[1][3] |
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/08/FHM-Covid-19-Undvik-smitta-a4-sorani_raster.svg/640px-FHM-Covid-19-Undvik-smitta-a4-sorani_raster.svg.png)
بەشێوەیەکی گشتی ڤایرۆسەکە لەنێوان خەڵکی دا بڵاودەبێتەوە کە بەرکەوتەیەکی نزیکیان ھەیە و زۆرجاریش لەڕێی بڵاوبوونەوەکە دڵۆپەی بچووکی بەرھەمھاتوو لە کاتی کۆکە، پژمین و قسەکردنەوە دەبێت. ئەم دلۆپانە دەکەونە سەر زەوی یان ڕووەکان وەک لەوەی لە ھەوادا بۆ مەودایەکەی دوور بگوازرێنەوە. ھەروەھا دەکرێت گواستنەوەی ڤایرۆسەکە ڕووبدات لەڕێی ئەو دلۆپە زۆر بچووکانەی توانایان ھەیە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ھەوادا بمێنەوە. دەشکرێت خەڵکی ڤایرۆسەکەیان بۆ بگوازرێتەوە لەڕێی دەستدان لە ڕوویەکەی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە و دواتر دەست بردن بۆ دەموچاویان بەڵام ئەمە بەڕێگەیەکی کەمتر باو دادەنرێت بۆ گواستنەوە. نەخۆشییەکە زۆرترین توانای تووشکردنی کەسانی دیکەی ھەیە لەماوەی سێ ڕۆژی یەکەمی دوای دەرکەوتنی نیشانەکان وە تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش دەکرێت بڵابوونەوە ڕووبدات.[6][7]
نیشانە باو و دیارەکانی نەخۆشییەکە بریتییە لەمانە: تا (پلەی گەرمی بەرز)، کۆکە، ھیلاکی و ماندوویی، کەمی ھەناسە و لەدەستدانی ھەستی بۆن کردن. ھەوکردنی سییەکان و نەخۆشی ئازاری سەختی کۆئەندامی ھەناسە بەشێکن لە گرفت و ئاڵۆزییە تەندروستییەکانی نەخۆشییەکە. بەشێوەیەکی گشتی مەودای کات لە بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە تا دەرکەوتنی نیشانەکان ٥ ڕۆژە و دەکرێت ٢–١٤ ڕۆژیش بێت. ھیچ کوتانێک یان چارەسەرێکی دژە ڤایرۆسی دیاریکراو بوونی نییە لەدژی ئەم نەخۆشییە و لەئێستادا تەنھا چارەسەر بریتییە لە چارەسەری نیشانەیی و پاڵپشتیکەریی.[8]
ڕێکارە خۆپارێزییە پێشنیارکراوەکان بریتییە لە دەست شتن، دەپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکەدا، ھێشتنەوەی دووری لەنێوان کەسەکان دا، بەکارھێنانی دەمامکی دەم و لوت لە شوێنە گشتییەکان دا، پاکژکردنەوەی ڕووەکان، زیادکردنی ھەواگۆرکێ وە چاودێری کردن و خۆ کەرەنتینە کردن (خۆ جیاکردنەوە)ی ئەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان لێ دەکرێت. لە چواردەوری جیھان دا، لێپرسراو و بەرێوبەرایەتییەکان ھەستاون بە جێبەجێ کردنی سنووردارکردنی گەشت، قەدەغەکردنی ھاتوچۆ (کەرەنتین کردن)، دەستبەسەرداگرتنی مەترسییەکان لە شوێنی کار و داخستنی تەواوەتی ناوەندەکان. سەرەڕای ھەموو ئەم ڕێکارانە چەندین شوێن ھەوڵی زیادکردنی توانا و ژمارەی پشکنینەکان داوە لەگەڵ بەدواداچوون و شوێن ھەڵگرتنی ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان ھەبووە لەگەڵ کەسانی تووشبوودا.[9]
پەتا جیھانییەکە بۆتە ھۆی تێکچوون و شێواوی لایەنە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان لە تەواوی جیھان دا لەگەڵ ڕوودانی گەورەترین پاشکشەی ئابووری جیھانی و برسێتی کە کاری کردۆتە سەر ٢٦٥ میلیۆن مرۆڤ. ھەروەھا بۆتە ھۆکاری دواخستن یان ھەڵپەساردنی بۆنە و مەراسیمە وەرزشی، ئاینیی، سیاسی و کلتوورییەکان وە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی کەمی پێداویستییەکان لە ئەنجامی کڕین بەشێوەیەکی بەپەلە و پەشۆکاویی لەگەڵ کەمبوونەوەی دووکەڵ و گازە گەرمەکان (ئەو گازانەی یارمەتیدەرن لە گەرمبوونی زەوی دا). لە ١٧٢ وڵات دا لەسەر ئاستی سەرتاسەری یان ناوچەی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگاکان داخراون کە کاری کردۆتە سەر نزیکەی لە ٪٩٨٫٥ ی تەواوی ژمارەی خوێندکارانی جیھان. لە ڕاگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا ھەواڵی نادروست و ساختە دەربارەی ڤایرۆسکە بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ بوونی ڕووداوی جیاکاری کردن و ترس لە کەسانی بیانی بەرامبەر بە ھەوڵاتیانی چینی یان ئەوانەی وەک چینی دەردەکەون یان ئەو کەسانەی خەڵکی ناوچە تووشبووەکانن.[10]