گرووپ (ماتماتیک)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاریدا گرووپ بریتییە لە پێکھاتەیەکی جەبری، کە پێکدێت لە کۆمەڵەیەک لەگەڵ کردارێکی دوانی، دەشێت ئەو کردارە کۆکردنەوە یان لێدەرکردن بێت و بەم شێوە ھێما دەکرێت. پێکھاتەیەکی جەبری گرووپ دەنوێنێت ئەگەر ئەم تایبەتمەندییانەی ھەبێت:
- داخراوە بێت.
- مەرجی یەکتربەستن جێبەجێ بکات، واتە:
- ئەندامێکی بێ لایەنی ھەبێت، واتە:
- بۆ ھەر ئەندامێک لە گرووپ وەکوو ئەندامێکی تر وەکوو (دژی ) ھەبێت (ھێما دەکرێ بەa−1 یان −a) کە ئەم ھاوکێشە پاسادان بکات:
لێرەدا ئەندامێکی بێ لایەنە.
ئەگەر کرداری دوانی پێناسەکراو لەسەر گرووپ سەرەڕای ئەم تایبەتمەندییانە، پاسادانی خاسیەتی ئاڵوگۆڕ بکات، بەم جۆرە گرووپە دەوترێت گرووپی ئاڵوگۆڕی.[1] بیردۆزی گرووپەکان ئەو بەشەی بیرکارییە کە خاسیەتی گرووپەکان تاوتوێدەکات و ژێرلقێکی جەبری پەتی دێتە ئەژمار. گرووپەکان پۆلێن دەکرێن بە دوو جۆر، بەکۆتایی و بێ کۆتایی. چەمکگەلێکی وەک گرووپی ئاڵوگۆڕ، گرووپی دەوری، ژێرگرووپ (ھاوشێوەی ژێرکۆمەڵ) و ...سەر بەم بابەتەن.