گالیسکەی مەریخگەڕ
From Wikipedia, the free encyclopedia
گالیسکەی مەڕیخگەڕ (MER) ئەرکێکی بەردەوامی ناسایە کە دوو گالیسکەی مەریخگەڕ لەخۆ دەگرێت، سپیریت، ئەپۆرتینیتی،[1] ھەل و دەرفەت بۆ گەڕان بە سەر مەریخدا زیاد دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٣ دا دەستکرا بە ناردنی ھەردوو گالیسکە مەڕیخگەڕەکە، کە بە ناوەکانی MER-A Spirit و MER-B بۆ دۆزینەوەی ڕووی مەریخ و خاکناسی مەریخ تا بیخەمڵێنێت، ھەردوو گالیسکەکە بۆ ماوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو مانەوە، لە سەرەتادا وا دانرابوو بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی خۆری لەسەر مەریخ بمێننەوە.[2]
بەڵام سپیریت تاوەکو ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠ لە خزمەتدا بوو، لەکاتێکدا کە دەرفەتی MER-B تاوەکو ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بەردەوام بوو لە خزمەتکردن. پێویستە تێبینی بکرێت کە سەرکەوتنی ئەم ئەرکە بووە ھۆی ئەوەی کە گالیسکەیەکی نوێی گەورەتری گەشتی پێ بنێردرێت بەناوی کیوریاستی [3]