![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b9/Cake_quarters.svg/langckb-640px-Cake_quarters.svg.png&w=640&q=50)
کەرت
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەرت یان پارژمار[1] ژمارەیەکە کە دەتوانێ ببێ بە نوێنەری "پاژێک لە گشتێک". یەکەمین کەرتەکان ھەڵگەڕاوەی تامژمارەکان بوون: ھەندێک ھێما کە نوێنەری یەکێک لە دوان، یەکێک لە سێیان، یەکێک لە چوار، و ھتد بوون. گەشەیەک کە گەلەک دواتر پێیدرا و ئەمڕۆکەش ھەر بەکارچوونی ھەیە، بریتی بوو لە نیشاندانی کەرتەکان بەھۆی دوو ژمارەوە، وەکوو ½، ⅝، ¾، و ھتد؛ بەو ژمارەیەی دەکەوێتە بان ھێڵەکەوە دەوترێ کەرتژمار (بە ئینگلیزی: numerator) یان سەری کەرت یان سەربەش، و بەو ژمارەیەش کە دەکەوێتە ژێر ھێڵەکەوە دەوترێ کەرتناو (بە ئینگلیزی: denominator) یان ژێری کەرت یان ژێربەش.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b9/Cake_quarters.svg/320px-Cake_quarters.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/67/%DA%A9%D8%B3%D8%B1.gif/320px-%DA%A9%D8%B3%D8%B1.gif)
کەرتژمار نوێنەری ژمارەیەک پاژی یەکسانە و کەرتناو دەڵێت چەند دانە لەو پاژانە تێکڕا گشتێک پێکدێنن. بۆ نموونە کەرتی ٣/٤ بگرنە بەرچاو، کەرتژمار ٣یە و ئەوەمان پێدەڵێ کە کەرتەکە نوێنەری ٣ پاژی یەکسانە، ھەروەھا کەرتناو، کە ٤ە، ئەوەمان پێدەڵی کە ٤ پاژ پێکەوە گشتێک دروست دەکەن.