From Wikipedia, the free encyclopedia
کێلڤن (بە ئینگلیزی: Kelvin) بریتییە لە یەکەی پێوانەی گەرمی کە لە لایەن لۆرد کێلڤنەوە پێشنیار کراوە (١٨٢٤–١٩٠٧).
کێلڤن | |
---|---|
سیستمی یەکە | یەکە بنچینەیییەکانی ئێس ئای |
یەکەیەکە لە | پلەی گەرمی |
ھێما | K |
ناونراوە دوای | لۆرد کێلڤەن |
پێوەری کێلڤن بە پێوەرێکی ڕەھای پلەی گەرمی داندراوە کە لە سفرەوە دەست پێدەکات و ژمارەی ژێر سفر نیە.[1] ئەم پلەی گەرمیە بە گشتی لەلایەن فیزیاناسان و کیمیاناسانەوە بەکار دێت، بە پێچەوانەی پلەی سەدی کە زانایانی بایۆلۆژی بەکاری دێنن. جیاوازی نێوان پلەی سادی و کێلڤن لە ڕێی ھاوکێشەی خوارەوە دەبینرێتەوە:
لێرەدا:
ھەروەک لە ھاوکێشەی سەرەوە دیارە جیاوازی پلەی گەرمی کێلڤن و سیلیزی یەکسانە، واتا:
لە ساڵی ١٨٤٨ ز، ویلیام تۆمسۆن (کە دواتر ناوبانگی بە لۆرد کێلڤن دەرکرد) لە توێژینەوەکەی کە بە ناونیشانی (On an Absolute Thermometric Scale)[2] بڵاوی کردەوە پێشنیاری پێوەرێکی پلەی گەرمی کرد کە لە سفری ڕەھاوە دەست پێبکات. کێلڤن پلەی گەرمی (-٢٧٣) پلەی سەدی دانا بە سفری کێلڤن.[3]
لە ساڵی ١٩٥٤ کۆنگرەی گشتی لەسەر کێش و پێوانەکان بڕیاری دا بە پێناسە کردنەوەی پلەی کێلڤن لە سەر بنچینەی خاڵی سیانی ئاو (triple point of water). لەم پلەی گەرمیە تایبەتیەدا، ئاو لە ھەر سێ دۆخی ڕەقی، شلی، و گازی دایە. ئەم پلە گەرمیە یەکسانە بە ٢٧٣٫١٦ کێلڤن.[4]
گۆڕین لە کێلڤن | گۆڕین لە پلەی سەدی | |
---|---|---|
سیلیزی | ||
فەڕەنھایت | ||
ڕەنکین |
ڕەنگەکان لە سەر بنچینەی پلەی گەرمی کێلڤن پۆلێن دەکرێن. بۆ نمونە لە خوارەوەی () بە سوور دەردەکەوێ و لەسەرەوەی () لە شین دەچێت. ئەمە بۆ ھەندێ بواری وەک وێنەگرتن گرنگە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.