کیمیای ناوکی
کیمیای تەنە تیشکدەرەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
کیمیای ناوکی ژێربوارێکی کیمیایە کە بایەخ بە تیشکەچالاکی، کاردانەوە ناوکییەکان و گۆڕانکارییەکان لە ناوکی گەردیلەکان، وەک گۆڕانی ناوکی و تایبەتمەندییە ناوکییەکان دەدات.[1][2]
کیمیای توخمە تیشکدەرەکانی وەک ئەکتینیدەکان، ڕادیۆم و ڕادۆنە ھاوشانی کیمیای پەیوەندیدار بە کەرەستەکان (وەک کارتیاکەرە ناوکییەکان) کە بۆ جێبەجێکردنی کاردانەوە ناوکییەکان داڕێژراون. ئەمەش داخورانی ڕووەکان و ئاکار لەژێر بارودۆخی کارکردنی ئاسایی و نائاسایی (وەک لە کاتی ڕوودانی قەوماوەیەک) دەگرێتەوە. بوارێکی گرنگی کیمیای ناوکی ئاکاری تەنەکان و کەرەستەکانە دوای دانانیان لە شوێنی ھەڵگرتن یان فڕێدانی پاشماوە ناوکییەکان.