ئەفریقا
دووەم گەورەترین کیشوەری جیھان لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و٢٣٪ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە.[1]
کیشوەری ئەفریقا لە یەک ڕوانگەدا ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥١ دەوڵەتی سەربەخۆ
ڕووبەر: ٣٠٬٣٧٠٬٠٠٠ کم٢
ژمارەی دانیشتووان: بەپێی دووەم سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٬٢٢٥٬٠٨٠٬٥١٠ کەسە
چڕی دانیشتووان: ٣٦٫٤/کم٢
بەرزترین لووتکە: کلیمانگارۆ لە تانزانیا (٥٨٩٥ م)
درێژترین ڕووبار: ڕووباری نیل (٦٦٩٥ کم)
گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: سوودان (٨١٣٬٥٠٥٬٢ کم٢)
گەورەترین وڵاتی لە دانیشتوواندا: نێجیریا(١٣٠)ملیون
گەورەترین شار: قاھیرە (١٢ ملیۆن کەس)
گەورەترین وڵاتی لە ناردنی نەوتدا: لیبیا
گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: گەنم، گەنمەشامی، زەیتون، ترێ، قامیشی شەکر، خورما، ترشەمەنییەکان، پاقلەی سوودانی، مۆز، لۆکە و لاستیک.
سەروەتە کانزایی و کانییەکان: بەترۆل، خەڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتوون، ئەڵماس، فۆسفات، کۆباڵت، کڕۆم و تەنەکە.
ھەرێمی ئاو و ھەوا:
- ھەرێمی کەمەرەیی
- ھەرێمی خولگەیی
- ھەرێمی بیابانی گەرم
- ھەرێمی دەریای ناوەڕاست
- ھەرێمی ئاووھەوای دەریای شێدار
- ھەرێمی ئەسیوبی (حەبەشە)