![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Konstantin_Pobedonostsev.jpg/640px-Konstantin_Pobedonostsev.jpg&w=640&q=50)
کۆنستانتین پۆبێدۆنۆستێڤ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆنستانتین پترۆڤیچ پۆبێدۆنۆستێڤ (بە ڕووسی: Константи́н Петро́вич Победоно́сцев٣٠; تشرینی دووەمی ١٨٢٧[1] – ٢٣ی ئازاری ١٩٠٧)یاساناس و دەوڵەتمەدار و ڕاوێژکاری سێ تزاری ڕووسی بووە. ئەو بوو بە وتەبێژی سەرەکی بۆ ھەڵوێستە کۆنەپەرستانەکان و زەبر و زەنگی سیاسەتی ئیمپراتۆری لە سەردەمی ئەلێکساندەری سێیەمی ڕووسیا (١٨٨١–١٨٩٤)، لە نێوان ساڵانی ١٨٨٠ و ١٩٠٥دا پۆستی ئۆبەر-پرۆکیتۆری پیرۆزترین سینۆدی بەدەستەوە بوو[2]ئەو بەرپرسە ڕووسییەی کە غەیرە ڕۆحانییە و سەرپەرشتی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی دەکرد.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Konstantin_Pobedonostsev.jpg/640px-Konstantin_Pobedonostsev.jpg)
نووسینەکانی لەسەر سیاسەت و یاسا و ھونەر و کولتوور جەختیان لەسەر توخمە ئەرێنییەکەی یەکگرتنەوەی ڕۆحی و عەلمانی ڕووسیا لەگەڵ قبوڵکردنی ئایینی مەسیحی کردەوە. ناوبراو ھۆشداریدا لە توخمە نەرێنییەکەی ڕووسیا و بزووتنەوە دیموکراسی و لیبراڵەکانی وەک دوژمنی یەکێتی نەتەوەیی و ئایینی گەلی ڕووسیا نیشان دا. پۆبێدۆنۆستێڤ دەڵێت بەدەستھێنانی کۆمەڵگەیەکی ھاوسەنگ بەو مانایە بوو کە بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵ ھەیە بۆ بەرزڕاگرتنی یەکێتی سیاسی و ئایینی، ھەربۆیە چاودێریکردنی وردی ڕەفتار و بیرکردنەوەی ڕووسیا پێویستییەک بوو.[3][4]