لێکۆڵەر کۆنان
زنجیرەیەک مانگای گۆشۆ ئۆیاما / From Wikipedia, the free encyclopedia
لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[kurdish-alpha 1]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراونەتەوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[13] مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[14] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.[15] ئەم مانگایە بەردەوام بوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان.[16] مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن تیراژ.[17] لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش.[18] مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[19] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[20] و کەناڵی یۆمیوری[21][22] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.[23]
لێکۆڵەر کۆنان | |
名探偵コナン (Mei-tantei Conan لێکۆڵەری مەزن کۆنان) | |
---|---|
چەشن | وێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[1] |
مانگا | |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[2] |
بڵاوکەرەوە | شۆگاکوکان[3] |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن سندی[4] |
وەشانی ڕەسەن | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[5] – ئێستا |
بەرگەکان | ٩٣ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | کینجی کۆداما[6] یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[7] |
بەرھەمھێنەر | ماساھیتۆ یوشیکاوا میکیھیکۆ سۆوا[8] |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[9] |
ئاوازدانان | کاتسۆ ئۆنۆ[10] |
ستودیۆ | تۆکیۆ موڤی شینشا[11] |
بڵاوبوونەوە | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[12] – ئێستا |
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا |
زجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ۹۳۰ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت.[24] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لەو کاتەی فیلمەکان نمایش دەکرێت، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. بەشێوەیەکی گشتی، ماوەی ھەر زنجیرەیەک نزیکەی ٢٥ خولەکە، بەڵام لە ھەندێک دۆخدا ستۆدیۆکە ھەندێک زنجیرەی درێژ پەخش دەکات، کە بە (زنجیرەی تایبەت) ناسراون. ئەم زنجیرانە پێکھاتوون لە زنجیرەی تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان، بەڵام درێژیی ماوەی پەخشەکانیان جیاوازە، کە لە نێوان ٤٥ خولەک بۆ دوو کاتژمێر دەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر تەلەڤیزیۆن لە ساڵی ١٩٩٤وە، تا ئێستا نزیکەی ٣١ زنجیرەی تایبەت پەخش کراوە، یەکەم زنجیرە لەو زنجیرانە پێکھاتبوو لە «زنجیرەی ٤٣ - فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا» کە لە ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ١٩٩٦ پەخشکرا، و کۆتا زنجیرەشی بریتیبوو لە «زنجیرەی ٨٠٥ - کۆنان و ئیبیز و گەشتی کابۆکی لێڵ» کە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخش کرا. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، کە ھەمان نووسەری ڕەسەن، گۆشۆ ئۆیاما، ھەموویانی نەنووسیوەتەوە، بەڵکو نووسەری تر بوونیان ھەیە و بەشدارن لە دروستکردنی فیلمەکاندا. ھەندێک جار فیلمێک لەلایەن یەک نووسەر دەنووسرێت، و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕێکلامی بۆ دەکرێت و لە مانگی نیساندا دەخرێتە بازاڕەوە زنجیرە فیلمەکان بە دەرچوونی فیلمی یەکەم بە ناونیشانی «کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە» لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ دەستیان پێکرد، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون، و کۆتا فیلم لە زنجیرە فیلمەکان لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ بە ناونیشانی «نامەی خۆشەویستی سوور» دەرچووە.[25] ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.[26]
تا ئێستا ٥ دەرچوون دەرکراوە لە زنجیرەی دەرچوونە تایبەتەکاندا، کە یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، کە لەژێر ناونیشانی «ڕێکخراوی ڕەش: مێژووی ڕەش» پەخش کرا. ئەم دەرچوونە لە زنجیرەیەکی تایبەت بەرھەمھێنراوە، وەک پێشەکییەک بۆ زنجیرە ئەڵقەکانی «بەریەککەوتی سوور و ڕەش»، و دواتر زنجیرەی «لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان» کە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩دا پەخشکرا. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤دا، زنجیرەی «ھەڵاتوو: کۆگۆرۆ مۆری» پەخشکرا، و بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگای لێکۆڵەر کۆنان ئاھەنگ گێڕدرا. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ زنجیرەیەکی تایبەت بە ناوی «دیارنەمانی کۆنان ئێدۆگاوا: خراپترین دوو ڕۆژ لە مێژوودا» پەخشکرا؛ و کۆتا دانە لەو دەرچوونە تایبەتانە لە کانوونی دووەم لە ساڵی ٢٠١٥ دا بوو، لەژێر ناونیشانی «ساڵێکی نوێی خۆش، کۆگۆرۆ مۆری.» بەڵام گەر باسی زنجیرە دراماکان بکەین، ئەوا دوو زنجیرەی سەربەخۆ پەخشکرا، یەکەمیان چوار زنجیرە درامای تایبەت بوو لە لێکۆڵەر کۆنان کە لەسەر شێوەی جووڵەی زیندوو بوو (واتە ڕۆڵ گێڕانی ئەنیمێ لە شێوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کە تێیدا ئەکتەری ڕاستەقینە بەشداری دەکات). زنجیرەی یەکەم و دووەم لە ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ دا پەخشکران، لەکاتێکدا زنجیرەی سێیەم و چوارەم لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا پەخشکرا. ھەروەھا دووەم زنجیرە لە ٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد، کە لە ١٣ زنجیرەی بەدوایەکھاتوو پێکدێت لە درامای لێکۆڵەر کۆنان. ئەم زنجیرانە تا ٢٩ی ئەیلوولی ھەمان ساڵ بەردەوام بوون.[27] ئەنیمێکە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵ لەلایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژکراوەتە سەر زمانی عەرەبی، لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠١٤، بۆ یەکەم جار لەسەر کەناڵی قەتەر پەخشکراوە، و زنجیرە دۆبلاژکراوەکان گەیشتوونەتە ٤٠٤ زنجیرە (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) لە ۹۳۰ زنجیرە.[28]
ئەم کارە ھونەرییە بە «زیندووکردنەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بە وێنەیەکی سەردەمی» دادەنرێت. ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی ڕووداو کە تایبەتمەندە بە تاوان و لێڵی لەگەڵ کەمێک ڕۆمانس خۆی دەبینێتەوە؛ و ھەروەھا کارە ھونەرییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا چاند و ژیانی ھاوچەرخ لە ژاپۆن بۆ بینەرەکانی دەگوازێتەوە؛ ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیارە لە فیلمەکاندا. گۆشۆ ئۆیاما بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە و بەستنەوەی زنجیرەکان بەبێ تێھەڵچوون لە ڕێگەی مانگاکەوە، و ھەروەھا ئاوازدانەر کاتسۆ ئۆنۆ سەرکەوتوو بووە لە پاڵپشتیکردنی چیرۆکەکە لە ڕێگەی موزیک و گۆرانی سەرەتا و کۆتایی زنجیرە و فیلمەکان.[29]