کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان یان بە کورتی کۆمەڵە (پێشتر: کۆمەڵەی مارکسی–لینینیی کوردستان) حیزبێکی چەپی کوردی بوون لە باشووری کوردستان، لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ دامەزرا.[1][2] پێش دامەزراندنی کۆمەڵە، بەشێک لە ئەندامەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان چالاک بوون.[3] لە ساڵی ١٩٧٦، کۆمەڵە شەڕی چەکداری لەبەرامبەر حیزبی بەعس ڕاگەیاند.[2] چالاکییەکانی کۆمەڵە بەنھێنی ئەنجام دەدران.[4]
لە ساڵی ١٩٨٩ کۆمەڵە ھەڵوەشایەوە.