کۆشکی سپی واتە شوێنی دانیشتنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە لە شاری واشینگتۆنی ئەو وڵاتە دایە. ئەم کۆشکە لە سێ بەشی: ناوەندی، ڕۆژھەڵات وە ڕۆژاوا پێک ھاتووە.ئەم کۆشکە شەش تەبەقەی ھەیە. ژێر بینای ئەم کۆشکە ٥١٠٠مەترە. ئەم کۆشکە ١٣٢ ئوتاق، ٣٥ مەستەراو، ٥نەفەر ئاشپەزی تەواو وەخت وە ڕۆژانە ٥٠٠٠ بینەری ھەیە.[1]
پێشینە
ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٧٩٢ ھەتا ساڵی ١٨٠٠ زایینی ھاوکات لەگەڵ بنیادنانی شاری واشنگتۆن تەواو کراوە. جان ئادامز یەکەمین سەرۆک کۆماری ئامریکایە کە لەم کۆشکەدا نیشتەجێ بووە. لە سەردەمی سەرۆک تۆماس جێفێرسۆن، پەرە پێ دراوە، وە زیادکردنی کردنی دوو کۆڵەکە بۆی بووەتە هۆی زیاتر گەورەکردنی ئەم شوێنە. ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٨١٢، بە ھۆی ھێرشی بەریتانیا بۆ سەر ئەم کۆشکە تا ڕادەیێکی زۆر لە ناو چوو، بەڵام بە زوویی سەر لە نوێ درووست کراوەتەوە.[2]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.