کوڵوکۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوڵی دەروون یا کوڵوکۆی دەروون چەشنێک تاقیبوونەوەی وشیارییە کە تا ڕادەیەک کورتخایەنە و، لەگەڵ خۆیدا، چێژ و خۆشی، یا بەپێچەوانەوە، ئێش و ناخۆشی دێنێ و، تین بە جموجووڵ و چالاکیی زەین ئەدا.[1][2] کوڵوکۆ بنچینەیییەکان بریتین لە شادی، خەفەت، ترس، تووڕەیی، قێز و، سەرسووڕماوی.
زانیاریی خێرا ھەست, لقی ...
ھەست | |
---|---|
لقی | mental state، qualia |
بابەتی لاوەکی | theory of emotion |
دەبێتە ھۆکاری | ھەست |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | sociology of emotions، pathematology |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://psychology.stackexchange.com/tags/emotion |
پێڕست | contrasting and categorization of emotions |
دایخە
ژمارەیەک بابەتی لێکچوو و لێکنزیک ھەن کە پێویستە جیاوازییان بەوردی دەسنیشان بکرێت:[3]
- ھەستی دەروون (Feeling) وێنەی سوبژەکتیڤی کوڵوکۆی دەروونە، واتە تایبەت بەو کەسەیە کە ئەزموونی ئەکا.
- واز (Mood) حاڵێکی تەنیوە و بڵاوە کە بەگشتی زیاتر لە کوڵوکۆ ئەمێنێتەوە و تین و گوڕیشی کەمترە.
- کارلێکرد (Affect) زاراوەیەکی گشتیترە کە ھەموو بابەتەکانی کوڵوکۆ و ھەست و واز لە خۆ ئەگرێت.
کوڵوکۆکان لە ٣ بەش پێک ھاتووە:
- بەشی ناسیاری، بیر و باوڕ و چاوەڕوانی؛ کە جۆر و توندی وەڵامە ھەستییەکان دەسنیشان دەکا. ئەو شتەی بۆ کەسێک زۆر خۆشە، لەوانەیە بۆ کەسێکی تر ناخۆش و ئازاردەر بێ..
- بەشی کارەندامناسی، بریتییە لە گۆڕانکارییەکانی لەش. بۆ وێنە: کاتێک ھەستی ترس یا تووڕەیی لە کەسێکدا بھورووژێ، لێدانەکانی دڵ زۆر دەبێ، گلێنەکان ھەراو دەبن و ھەناسەدان فرە دەکا. زۆربەی ورووژانەکان لەخۆگری ورووژانێکی گشتی کۆئەندامی دەمارە.
- بەشی دیمەنی، کە ئاماژە دەکا بە شێوە جۆراوجۆرەکانی دەربڕینی ھەست، کە تێیدا شێوەی دەموچاو، شێوەی ئەندامەکان و جووڵەکانیان، ئاھەنگی دەنگ، چێژ، شادی، خەم، ترس و ھەستەکانی تر دەگۆڕێن.