کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوڕە بێجامە خەتخەتەکە (بەئینگلیزی: The Boy in the Striped Pyjamas) فیلمێکی ٢٠٠٨ی بەریتانی - ئەمریکییە. کە لەجۆری دراما و ماوەیەکی دیاریکراوی مێژووییە. چیڕۆکی فیلمەکە لەڕۆمانێک بەھەمان ناوی فیلمەکەوە وەرگیراوە کەلەلایەن نووسەرێکی ئێرلەندی بەناوی جۆن بۆینەوە نووسراوە.[4] سیناریۆ و دەرھێنانی فیلمەکەش لەلایەن مارک ھێرمانەوە ئەنجامدراوە. ھەریەکە لە ڤیرا فارمینگا، دەیڤد تیولس، ئاسا بەتەرفێلد و جاک سکانیۆن ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەگێڕن. فیلمەکە لەبەرھەمھێنانی بی بی سی فیلمز وە ھێی دەی فیلمزە وە لەئەمریکا لەلایەن میراماکسەوە دابەشی سینەماکان کراوە وە لەئاستی جیھانیش لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنییەوە دابەشکراوە. فیلمەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە بەریتانیا نمایشکرا.
زانیاریی خێرا کوڕە بێجامە خەتخەتەکە, دەرھێنەر ...
کوڕە بێجامە خەتخەتەکە | |
---|---|
دەرھێنەر | مارک ھێرمان |
بەرھەمھێنەر | دەیڤد ھێیمان |
شانۆنامە | مارک ھێرمان |
لەسەر بنەمای | کوڕە بێجامە خەتخەتەکە لە لایەن جۆین بۆین |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | جەیمز ھۆرنەر |
وێنەگری سینەمایی | Benoît Delhomme |
مۆنتاژ | مایکل ئیلز |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | میراماکس فیلمز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٤ خولەک |
وڵات | |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٢٫٥ میلیۆن[2] |
داھات | $٤٤٫١ میلیۆن[3] |
دایخە