وێبگەیەکی بەرھەمی ژێرنووسکراوی کوردی From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردسینەما وێبگەیەکی کوردییە کە تایبەتە بە فیلم و زنجیرەکان بە ژێرنووسی کوردی، ھاوکات گرنگی بە ھەواڵ و زانیاری تایبەت بە سینەما و ئەستێرەکانی ئەو بوارە دەدات. کوردسینەما لە ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن بڕیار بورھانەوە دامەزراوە.
چەشنی وێبگە | وێبگەی پەخشی نایاسایی[1] |
---|---|
بەردەستە بە | کوردی |
دروستکراو لەلایەن | بڕیار بورھان
|
داھات | ڕێکلامەکان[2]
|
وێبگە | https://kurdcinama.com |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ٤٢ لە عێراق (ئابی ٢٠٢١[نوێکردنەوە])[3]
|
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانەیە |
خستنەکار | ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣
|
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک
|
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | بێ مۆڵەت (بێجگە لە چەند فیلمێکی کوردی) |
کوردسینەما ئامانجی خۆی دیاریکردووە بە:
« | ئامانجی کوردسینەما ئەوەیە کە ھەر تاکێکی کورد زۆرترین زانیاری ھەبێ لەسەر سینەما جیھانیەکان و فیلمەکان، دەیەوێ لە ڕێی ھەواڵ و فیلمە ژێرنووس کراوەکان ھەموو کەس سوود مەندبێت، کوردسینەما ھەموو کارەکانیشی خۆبەخشانە دەکات بەبێ بوونی ھیچ سپۆنسەرێک یاخود ھاوکارییەکی دارایی … | » |
ماڵپەڕی کوردسینەما لە ئیستادا تەنیا بەزمانی کوردی بەردەستە، بەکارھێنانی کوردسینەما پێویستی بە ھەژماری تایبەتی نابێت، بەکارھێنەر دەتوانێت بەشێوازی سەرھێڵ وە بە تۆرێنت فیلمەکان سەیربکات و داگرێت. ھەروەھا بەکارھێنەرانی کوردسینەما دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی کوردسینەما بۆ سیستەمی ئەندرۆید ئاگاداری سەرجەم گۆڕانکاری و فیلم و دراما نوێکانی ماڵپەڕەکە بن.
وێبگەکە لە ڕیزی جیھانیدا و بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئەلێکسا لە پلەی #٣٨٬٣٥١ دێت، و لە ناوخۆی عێراقیش لە پلەی #١٩ دێت[4]، وە ھەروەھا لەسەر ئاستی کوردستانیش لە پلەی ٥ ھەمدایە بەپێێ دواین ڕیزبەندی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.