From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردستان ٢٤ میدیایەکی کوردییە لە باشووری کوردستان. لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ و وێبگەیەک پێک دێت. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکە کرایەوە و، ڕادیۆکەش لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.[1] نورەدین وەیسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای کوردستان ٢٤یە.
کوردستان ٢٤ | |
---|---|
وڵات | عێراق |
زمان | کوردی |
پێگە سەرەکییەکان | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق |
ماڵپەڕ | www |
کوردستان ٢٤ نزیک بە مەسروور بارزانی لە ڕێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان وەسف دەکرێت.[2][3]
کەناڵی کوردستان ٢٤ پەخشی ڕادیۆیی بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات، ئەمە لە هەرێمی کوردستان و بۆ بینەرێکی نێودەوڵەتیش بەردەستە.[4]
نزیک سەعات ١ی شەوی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢، چەند ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ھەولێر، و بەھۆیەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤ کەوت.[5] بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.