کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر
کودەتای سەربازی دژی سەرۆک محەممەد بازوم / From Wikipedia, the free encyclopedia
کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر (بە ئینگلیزی:2023 Nigerien coup d'état) لە ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٣ کودەتایەک لە نیجەر ڕوویدا، کە تیایدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نیجەر محەمەد بازوم سەرۆکی وڵاتەکەیان دەستبەسەرکرد و فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی گشتی عەبدول ڕەحەمان تچیانی خۆی وەک سەرۆکی سەربازی نوێ ڕاگەیاند.[3][4][5][6] هێزەکانی پاسەوانی سەرۆکایەتی سنوورەکانی وڵاتەکەیان داخست و دامودەزگاکانی دەوڵەتیان ڕاگرت و قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاند.
زانیاریی خێرا کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر, ڕێکەوت ...
کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
حکومەتی نیجەر- خۆپیشاندەرانی حکومەتی نیجەر | ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پاراستنی نیشتمان - بزووتنەوەی M62 لایەنگری کودەتا خۆپیشاندەران | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
| |||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
پاسەوانی سەرۆکایەتی |
| ||||||
ھێز | |||||||
نەزانراو | |||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
لانی کەم لایەنگرێکی مەدەنی بریندار بوو | چەند لایەنگرێکی مەدەنی بریندار بوون |
دایخە
ئەمە پێنجەمین کودەتای سەربازی بوو لە دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٦٠ لە فەڕەنسا، و یەکەم کودەتای سەربازی بوو لە دوای ساڵی ٢٠١٠[7]