From Wikipedia, the free encyclopedia
کودەتای سەربازی ٢٠١٣ی میسر کودەتایەک بوو لەڕۆژی ٣ی تەمموزی ٢٠١٣ لەدژی ئیخوان موسلمین ئەنجامدرا کەلەئەنجامدا یەکەم سەرۆککۆماری میسر بەھەڵبژاردن محەممەد مورسی لەپۆستی سەرۆککۆماری میسر لابرا وە دەستەبەریشکرا[1] و لەجێگای ئەو و بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکی دادگای باڵا عەدلی مەنسوور کرا بەسەرۆککۆماری میسر،[2] بەیاننامەی ئەم کودەتا سەربازییە لەلایەن کەسایەتی سەربازی و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارییەکانی میسر و وەزیری بەرگری عەبدولفەتاح سیسی,[3] لەدوای ھێنانە خوارەوەی مورسی دەنگۆی دادگایی کردنی لەگەڵ دارودەستەکەی ھاتەئاراوە[4]
کودەتای ٢٠١٣ی میسر | |
---|---|
بەشێکە لە | 2012–2013 Egyptian protests |
وڵات | میسر |
جێ | Port Said، Heliopolis Palace، Suez، گۆڕەپانی تەحریر، ئەسکەندەرییە |
کاتی ڕوودان | ٣ی تەممووزی ٢٠١٣ |
لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس و سەربازی ئەو کەناڵانەی پشتگیری محەممەد مورسییان یان پەخشی ڕاستەوخۆی خۆپشاناندەکانی پشتیوانی لەمورسیان دەکرد داخران یەکێک لەو کەناڵانە کەناڵی جەزیرەی میسر (ڕاسەوخۆ) بوو[5] وە ھەروەھا کەناڵی میسر ٢٥ داخرا کە ئیخوان موسلیمنین خاوەنیەتی.[6]
ھیومان ڕایت وۆچ (رێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ):چەندین ژن دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتە سەر لە گۆڕەپانی تەحریر ی میسر[7] وە تیایاندا ٤٣ ژنە چالاکوان دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتەسەر[8]
سوریا: بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا وتی "بەشار ئەسەد، ئیخوان موسلمینی میسری بە نانەوەی فیتنە و ئاژاوەو دووبەرەکی لە جیھانی عەرەبیدا تۆمەتبار کرد و رایگەیاند: ھەر ئەوان بوون لە ساڵی حەفتاکان یەکەم چەمکی تایەفی و پرۆژەی دووبەرەکییان لە سوریا پێشنیاز کرد."
ئەمریکا: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، حکومەتی واشنتۆن پشتیوانی ھیچ لایەنێکی میسر ناکات و پشتیوانیی خۆی بۆ نارەزایی ئاشتیانە لەو وڵاتە دوپات دەکاتەوە.
تونس:بەدووری دەزانین ھاوشێوەی میسر لە تونس ڕووبدات
ئاڵمانیا: وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا نیگەرانی وڵاتەکەی پیشاندا لەبەرامبەر لەسەرکار لابردنی مورسی لە پۆستی دەسەڵات و رایگەیاند، بە لابردنی مورسی "شکستێکی گەورە بەسەر پرۆسەی دیموکراسیدا دێت لەمیسر"
تورکیا: سەرۆکوەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: گرنگ نییە لە کوێ بن...کودەتا خراپە، کودەتا بە ڕوونی دوژمنی دیموکراسییە، ئەوانەی پشت بە دەمانچەی دەستیان دەبەستن، ئەوانەی پشت بە دەسەڵاتی میدیا دەبەستن ناتوانن دیموکراسی بنیات بنێن. ..دیموکراسی تەنها لە سندوقی دەنگدان دەتوانرێت بنیات بنرێت."
ھەریەکە لە ئیمارات و سوریا و سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی کەنداوی عەرەبی پاڵپشتییان لەم کودەتا سەربازییە کرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.